سامسۆنگ پلانەکانی بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئەزموونی بەردەوامیی ناوماڵ ڕادەگەیەنێت

سامسۆنگ پلانەکانی بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئەزموونی بەردەوامیی ناوماڵ ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان پەردەی لەسەر دیدگای خۆی لادا لە پێشانگای IFA 2022 بۆ پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی ماڵێکی بەردەوام، لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی پاشەکەوتکردنی ووزە و هاوبەشی ستراتیژی. کۆمپانیاکە بەم هەنگاوە مەبەستیەتی ببێتە بڕاندی ژمارە یەک لە ئامێرەکانی پاشەکەوتکردنی ووزەدا.
جاسوێنگ لی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارەکانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند: "لەگەڵ گۆڕانی پێداویستییەکانی کڕیاران بەرەو بژاردەی بەردەوامتر، ئێمە خۆشحاڵین بە جێبەجێکردنیانی داواکانیان بە دابینکردنی نوێترین ئامێری زیرەکی کارامەیی ووزە. بە بەکارهێنانی ئامێرە بەهێزەکان کە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە تایبەتمەندیەکانی سەکۆی SmartThings، و ئێمە سوورین لەسەر پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بەردەوامیی ناوماڵ کە پێشتر نەبووە.”

پلەی یەکەم لە پاشەکەوتکردنی ووزە بەهۆی تەکنەلۆژیا زیرەکەکانەوە
سامسۆنگ توانی بناغەکانی ماڵێکی بەردەوام دابنێت. بە یەکخستنی ئامێرە پەیوەستەکان لەگەڵ خزمەتگوزارییەکان، وەک SmartThings Energy لەگەڵ هاوتاکردنی بە دۆخی ووزەی دەوڵەمەند بە زیرەکی دەستکرد (AI Energy Mode)، و لە ژێر ڕؤشنایی ئەم پێشکەوتنانە بەکارهێنەران دەتوانن زۆرترین پاشەکەوتی ووزە بکەن.
بۆ جلشۆری پلە یەکی سامسۆنگ لە ڕووی کارامەیی ووزەدا، تایبەتمەندی SmartThings Energy لەگەڵ AI Energy Mode خولەکانی شۆردن باشتر دەکات، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکانی وەک AI Ecobubble کە بەکارهێنانی ووزە تا 70% کەمدەکاتەوە، بە شۆردنی جلوبەرگەکان بە ئاوی سارد لەگەڵ پاککردنەوەی بەهێز.
لە لایەکی دیکەوە ساردکەرەوەکانی سامسۆنگ کە هەروەها لە پلەی یەکەمدان لە ڕووی کارامەیی ووزە لە جۆرەکەیاندا، سوود وەردەگرن لە تایبەتمەندی SmartThings Energy هەروەها لەگەڵ AI Energy Mode، بە ڕێکخستنی زیرەکی پلەی ساردیەکەی بەپێی شێوازەکانی کردنەوەی دەرگاکەی و خێرایی "کۆمپرێسەرەکە" بۆ پاشەکەوتکردنی تا 10% لە بەکارهێنانی ووزە. و پێشبینی دەکرێت تێکڕای پاشەکەوتی ووزە لە کۆتایی ساڵدا تا 30% زیاد بکات، و تا دەگاتە 15% لە ڕێگەی ئەلگۆریتمێکی زیرەکی دەستکرد کە کاردەکات بۆ باشترکردنی خێرایی یەکەی پاڵەپەستۆ و خولی توانەوەی سەهۆڵ، لەگەڵ کەمکردنەوەی 15%ی زیادە بە پاراستنی تێکڕای پلەی ساردی ناوەوەی ساردکەرەوە.
پاشەکەوتکردنی ووزەی دیکەی بەرچاو بریتین لە 40% بۆ گەرمکەرەوەی دۆستی ژینگە، 20% بۆ ئامێری وشککەرەوە و 20% بۆ فێنککەرەوەکان (RAC) تا کۆتایی ئەمساڵ.
لەم مانگەدا بازاڕەکانی ئەوروپا دەست دەکەن بە وەرگرتنی ئامێری جلشۆری نوێی Bespoke AI، و بەفرگری خواروو کە لەسەر خواست دروست کراوە و سیستەمی گەرمکەرەوەی ژینگەیی (EHS)، کۆمپانیاکە هەوڵدەدات لە ئاستی ئێستای 'A' تێپەڕێنێت و پاشەکەوتی ووزەی 10%ی زیادە پێشکەش بکات بۆ مۆدێلە کارپێکراوەکانی.
جگە لە کەرتی ئامێرەکان، هەروەها سامسۆنگ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Q CELLS ماڵی Net Zero Homeی دروستکردووە کە وەک ماڵێکە کە خۆی بەردەوامیی بە خۆی دەدات و دەتوانێت ووزەی بەردەوام لە پانێڵی خۆرەوە بەرهەم بهێنێت و هەڵیبگرێت بۆ ئەوەی نوێترین ئامێرە کارامەکانی سامسۆنگ کارپێبکات، کە بە شێوەیەکی زیرەکانە لە ڕێگەی سەکۆی SmartThings کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
پابەندبوون بە بەردەوامیی بە بەرزکردنەوەی پتەویی و گەرەنتی 20 ساڵ
تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئینڤێرتەری دیجیتاڵی سامسۆنگ بەشێکە لە دیدگای سامسۆنگ بۆ بەردەوامیی. ئەم تەکنەلۆژیایانە بە سوودوەرگرتن لە زیاتر لە 25 ساڵ لە توێژینەوە و پەرەپێدان، کاریگەرییان لەسەر هەموو شتێک هەیە لە کارامەیی ووزەوە تا کارایی، لەگەڵ پتەوی ئامێرە سەرەکییەکان.
بە پێشکەشکردنی گەرەنتی 20 ساڵ، کە گشتگیرترینە تا ئێستای سامسۆنگ کە مۆلیدە و کۆمپرێسەرەکانی ئینڤێرتەری دیجیتاڵی دەگرێتەوە، و کۆمپانیاکە بەشدارە لە پشتگیری کردنی متمانە بە بەرهەمەکانی و پابەندە بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و بەرەوپێشبردنی بەردەوامیی. بۆ بەکارهێنەران، گەرەنتی بە واتای ئارامیی زیاتری دەروونی دێت کە دەزانن دەتوانن ئامێرەکانیان بەکاربهێنن بۆ ساڵانی داهاتووش.
هاوبەشی بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای پاکتر
سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ژینگە دۆستەکان دەکات. سامسۆنگ و پاتاگۆنیا بە هاوبەشی تەکنەلۆژیای ئامێری جلشۆریان پەرەپێداوە بۆ کەمکردنەوەی پاشەڕۆی تەنۆلکە پلاستیکییەکان کە لە ئەنجامی شۆردنەوە دروست دەبن. ئامێری جلشۆرە نوێیەکان یارمەتیدەر دەبن لە کەمکردنەوەی پاشەڕۆی ماددە پلاستیکەکان کە بەهۆی جل شۆردنەوە دروست دەبن بە ڕێژەی 54%، و هەموو ئامێرە جلشۆرەکانی تر لە کۆتایی ساڵدا سوودمەند دەبن لەمە لە ڕێگەی نوێکردنەوەکانەوە.

Top