خه‌ونى من به‌شدارى كردنه له پاڵه‌وانێتى جیهانى
شاجوان به‌هرۆز یاریزانى یارییه سیانییه‌كانى یانه‌ى دوكان
خه‌ونى من به‌شدارى كردنه له پاڵه‌وانێتى جیهانى
پارێزگاى سلێمانى له باشووری كوردستان هه‌مووكات به‌وه ناوى ده‌كردوه له یارییه سیانییه‌كان پێشه‌نگ بووه له دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و بگره له عێراقیش، یانه‌ى سلێمانیش یه‌كێكه له‌م یانانه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵى پێگه‌یاندنى یاریزانانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌نى داوه بۆ شاره‌كه، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش شاجوان به‌هرۆز- ئه‌و له منداڵیه‌وه شه‌یداى یارییه سیانییه‌كانه كه خۆى له یاری (ڕاكردن-مه‌له‌وانى-پاسكیسواری) ده‌بینێته‌وه به‌رده‌وام ئه‌نجامه‌كانى دڵخۆشكه‌ر بووه له‌گه‌ڵ یانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی، له سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى وكوردستان و عێراق و بگره ووڵاتانى ئاسیاش خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2002ى شارى سلێمانیه، ناوبراو یارى بۆ یانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كردوه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارییه سیانییه‌كان چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى؟
- ئاستى یارییه‌كان باش ده‌بینم،به‌ڵام به‌داخه‌وه پاڵه‌وانێتى كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت له كوردستان بۆ ئه‌م یارییه.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێشچوون به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ؟
- ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانێتى زۆر ئه‌نجام بدرێت ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێشچوونى زیاتر به خۆیه‌وه ببینى و یارییه‌كه‌و یاریزانانیش ده‌ناسرێن، به‌ڵام پاڵه‌وانێتى نه‌بێت كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر خوودی یاریزانه‌كه‌ش دروست ده‌كات.
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
-پێویسته پشتگیری بكرێن له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه زیاتر پێش بكه‌وێت، چونكه له‌م یارییه یاریزان ده‌توانێ ئه‌نجامى گه‌وره بۆ ووڵاته‌كه‌ى به‌ده‌ست بهێنبێت.
* گرفتى ئێوه چییه له یارییه سیانییه‌كان؟
-گرفتى سه‌ره‌كی ئێمه كه‌می ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تییه و نه‌بوونى شوێنى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كه ئه‌وانه‌ش گرفتن پێویسته چاره‌سه‌ریان بكرێ.
* له یانه‌كان گرێبه‌ستت پێشكه‌ش نه‌كراوه؟
- به‌لێ پێشكه‌شم كراوه.
* به‌نیازی چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
- بتوانم به‌شداری پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌م وه‌كو كچه كوردێكى كوردستان.
* له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانی كوردستان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن بۆ ئه‌م یارییه؟
-نه‌خێر پێویسته پشتگیری یاریزانه‌كانى خۆمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌ووپێشتر بچن.
*بۆچى یانه‌ى سلێمانیت هه‌ڵبژاردووه؟
- من له یانه‌ى سلێمانییه‌وه ده‌ستم پێ كردوه و به‌هۆى مامۆستا گۆران ئه‌و یانه‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی له كوردستان بۆ ئه‌م یارییه؟
- داواكارم ئاورێكى جدی له‌م وه‌رزش و وه‌رزشكارانه بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى پاڵه‌وانێتى جیهان بكه‌ین وه‌كو هه‌موو ووڵاتانى تر‌ى جیهان، به‌ڵام ئایه ده‌یكه‌ن!
*خه‌ونى تۆ چیه له یارییه سیانییه‌كان؟
-خه‌ونى من به‌شدارى كردنه له پاڵه‌وانێتى جیهانى و به‌ده‌ستهێنانى مه‌دالیاى ئاڵتوونه وه‌كو كچه كوردێك.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ تۆش یه‌كێك له یاریزانه‌كانى بیت؟
- به‌هیواى ئه‌وه‌م و جێگاى شانازییه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى هه‌ڵبژارده‌كه دڵسۆز بن.
* له هه‌ڵبژارده‌ى یارییه سیانیه‌كانى عێراقی دژایه‌تیت ناكرێ وه‌كو كچه كوردێك؟
- نه‌خێر زۆریش پشتگیریم ده‌كرێت سوپاسیان ده‌كه‌م.
* به چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت له‌م یارییه؟
-ده‌مه‌وێت بگه‌م به ئاستى یاریزان لوچی چارلیس.*
*یارى مه‌له‌وانى ترسناك نییه بۆ ئێوه‌ى ئافره‌ت؟
- ڕاسته یارییه‌كى ترسناكه، به‌ڵام چێژێكى تایبه‌تى هه‌یه بۆ ئێمه‌ى یاریزان.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتاییدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى له بوارى وه‌رزشیی ده‌یكات، سوپاسى تایبه‌تى باوكم ده‌كه‌م، چونكه تاكه هۆكارى سه‌ركه‌وتنی من ئه‌وه زۆر سوپاسى ده‌كه‌م.