ئاگرکەوتنەوە لە ڤێتنام؛ 32 کەس گیانیان لەدەستدا
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڤێتنام ئاگر لە باڕێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٧ پیاو و ١٥ ژن گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڤێتنام (VNA)، ئاگر لە باڕێک لە نهۆمی دووەم و سێیەم لە شاری توئان ئان کەوتەوە کە 25 کیلۆمەتر لە شاری هۆشی مینی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دوورە.
بەرپرسێکی وەزارەتی ئاسایشی گشتی ڤێتنام گیانلەدەستدانی 32 کەسی راگەیاند: کە 17 کەسیان پیاو و 15 ژن لەم ئاگرکەوتنەوەدا.
بە وتەی دەسەڵاتدارانی ڤێتنام، بەو پێیەی ناوەوەی بیناکە لە کەرەستەی دار دروستکراوە، لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە چڕتر بووەتەوە و دوکەڵی ئەستوور وایکردووە کە دەرچۆنی کارمەندان و کڕیاران لەو شوێنە قورس بێت.
لەلایەکی دیکەوە خەڵک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەکە بازیان داوەتە خوارەوە بۆ ئەوەی لە بڵێسەی ئاگرەکە ڕزگاریان بێت.
لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەش ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن بەردەوامە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ئاگرەکە بەهۆی پەیوەندی کارەباییەوە بووبێت.
گوڵان: سەردار خەلیل