به‌هار مه‌حموود سه‌رۆكی ڕێكخراوی زمانی ئاماژه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی:
به‌هار مه‌حموود محه‌مه‌د، لێپرسراوی یه‌كه‌ی به‌شی زمانی ئاماژه‌یه له په‌یمانگای هیوای نابیستان، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژه، له 2010 تا 2012 سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی كهڕوڵاڵان بووه، ئێستا سه‌رۆكی ڕێكخراوی زمانی ئاماژه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ماوه‌ی 35 ساڵه له‌گه‌ڵ نابیستان كارده‌كات و مامۆستا و هاوڕێیه‌كی نزیكی نابیستهكانه. دانه‌ری دوو فه‌رهه‌نگه سه‌باره‌ت به زمانی ئاماژه‌ی یه‌كگرتوو، له خزمه‌تكردنی كه‌مئه‌نداماندا كاری خۆبه‌خشی زۆری كردووه، له ئێستاشدا لێپرسراوی یه‌كه‌ی به‌شی زمانی ئاماژه‌یه له په‌یمانگای هیوای نابیستان. له‌م دیمانه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان، باس له چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ كه‌سانی نابیست ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م توێژه ده‌بنه‌وه.
به‌هار مه‌حموود، لێپرسراوی یه‌كه‌ی به‌شی زمانی ئاماژه‌یه له په‌یمانگای هیوای نابیستان و وه‌ك باسى كرد، په‌یمانگای هیوای نابیستان له ساڵى 1983 وه وه‌ك ناوه‌ندێكی خوێندن و فێربوون له سلێمانی قوتابییانی نابیست په‌رورده ده‌كات، ئه‌و په‌یمانگایه له ڕابردوودا سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بووه، به‌ڵام ئێستا سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه ئایا نابیست له چ ته‌مه‌نێك په‌یوه‌ندیتان پێوه ده‌كات و تا چ قۆناغێك له پهیمانگهكهتان ده‌مێنێته‌وه؟ گوتی: "وه‌ك ئاشكرایه ته‌نیا له شاری سلێمانی نزیكه‌ی دوو هه‌زار نابیست هه‌ن، به‌ڵام له ساڵی 2012 وه تاكو ئێستا هیچ نابیستێك تۆمار نه‌كراوه، نابیستان له قۆناغی باخچه‌ی ساوایان تا پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی له په‌یمانگه‌كه‌مان ده‌خوێنن، منداڵی ئاسایی له ته‌مه‌نی چوار ساڵی ده‌چێته باخچه‌ی ساوایان، به‌ڵام كه‌سانی نابیست له ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه ده‌چنه باخچه، چونكه منداڵی ئاسایی له چوار ساڵی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كۆمه‌ڵێ وشه‌ی باش فێر بووه، به‌ڵام منداڵی نابیست ته‌نیا چه‌ند هێمایه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێكردنی كاری ڕۆژانه فێر بووه. ئێستاش به خۆشحاڵییه‌وه ماوه‌ی دوو ساڵه قوتابی نابیست له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كوردستان وه‌رده‌گیرێن، تا ئێستا سێ خوێندكارمان له‌و په‌یمانگه‌یه وه‌رگیراون، دوو له‌وانه یه‌كه‌م دوو نابیست بوون له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق قۆناغی دیپلۆمیان ته‌واو كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كان كار بۆ ئه‌وه نه‌كراوه خوێندكاری نابیست وه‌ربگیردرێت، هه‌رچه‌نده مامۆستای زمانی ئاماژه‌یان نه‌بوو، هه‌روه‌ها سیسته‌می خوێندنیان ئینگلیزی بوو، به‌ڵام توانییان به هه‌وڵ و تێكۆشان قۆناغه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ببڕن".
ئایا سه‌ره‌كی ترین كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی نابیستان چییه و ده‌بێت چی‌یان بۆ بكرێت؟ له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا به‌هار مه‌حموود گوتى: "ئێستا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی نابیستان ئه‌وه‌یه كه‌م كه‌س له زمانی ئاماژه تێ ده‌گات و وه‌رگێڕمان نییه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی فه‌رهه‌نگێكی زمانی ئاماژه‌ی تێروته‌سه‌ل، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك فه‌رهه‌نگمان هه‌یه كه له 2500 وشه پێكهاتووه، وه‌ك ئاماژه‌شم پێ دا، له داموده‌زگاكان و نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن وه‌رگێڕمان نییه، هاوكات ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی خوێندن كه بۆ نابیستان دانراوه، بۆ ئه‌وان گونجاو نییه و پێویستی به چاكسازی و تازه‌گه‌ری هه‌یه".
سپۆت:
ته‌نیا له شاری سلێمانی نزیكه‌ی دوو هه‌زار نابیست هه‌ن، به‌ڵام له ساڵی 2012 وه تاكو ئێستا هیچ نابیستێك تۆمار نه‌كراوه
ماوه‌ی دوو ساڵه قوتابی نابیست له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كوردستان وه‌رده‌گیرێن، تا ئێستا سێ خوێندكارمان له‌و په‌یمانگه‌یه وه‌رگیراون، دوو له‌وانه یه‌كه‌م دوو نابیست بوون له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق قۆناغی دیپلۆمیان ته‌واو كرد
تائێستا له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كان كار بۆ ئه‌وه نه‌كراوه خوێندكاری نابیست وه‌ربگیردرێت
ئێستا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی نابیستان ئه‌وه‌یه كه‌م كه‌س له زمانی ئاماژه تێ ده‌گات و وه‌رگێڕمان نییه
ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی خوێندن كه بۆ نابیستان دانراوه، بۆ ئه‌وان گونجاو نییه و پێویستی به چاكسازی و تازه‌گه‌ری هه‌یه