بچووكترین وێستگەی كارەبای گەڕۆك

بچووكترین وێستگەی كارەبای گەڕۆك

 جگە لە پاوەربانك كە تایبەتن بە شەحنكردنەوەی سنوورداری مۆبایلێك یان چەند مۆبایل، ئامێرێكی تایبەت هەیە كە بە وێستگەی گەڕۆك ناسراوە و هەمان كاری پاوەربانك دەكات بەڵام سنووری شەحنكردنەوەی بەرفراوانترە و ئامێری زیاتریش شەحن دەكاتەوە. ئامێری Anzene EnergyBlock یەكێكە لەو وێستگە گەڕۆكانە. ئامێرەكە ماژۆلارە واتە پارچەكانی لێكدەكرێنەوە.  باترییەكەی هەشت هەزار میلی ئەمپێرە و توانای بەڕێكردنی وزەی 300 واتە.

ئەم وێستگە گەڕۆكە، لاپتۆپ، كامێرا، بەفرگری بچووك، سپیكەر و گلۆپی سەرمێز شەحن دەكاتەوە. لەگەڵ زۆربەی ئامێرەكانی USB یا DC دەگونجێت. دوو شوێنی Type-C و شوێنێكی C هەیە. وێستگە گەڕۆكە رووپۆشەكەی ئەڵۆمینیۆمە و تەڕ نابێت و بەبەركەوتنی زۆر بەهێزیش هیچی لێنایە.

Top