یانه‌ى نه‌ورۆز پشت به یاریزانانى كورد ده‌به‌ستێ
یانه‌ى نه‌ورۆز پشت به یاریزانانى كورد ده‌به‌ستێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورزۆ بۆ دووه‌م ساڵ له سه‌ر یه‌ك به‌شدارى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی ده‌كات، وه‌رزى ڕابردوو ئاست و ئه‌نجامه‌كانى به دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى بوو و توانیان ڕكابه‌رى به‌شێك له یانه‌كانى به‌شداربووى خوله‌كه بكه‌ن و مانه‌وه‌ى شایسته له خوله‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌كه جارێكى تر متمانه‌ى به‌خشیته‌وه به وه‌لی كه‌ریم-ى ڕاهێنه‌رى وه‌رزی ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ تیپه‌كه بباته قۆناغێكى تازه، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیش یانه‌كه‌ش جێگر عه‌بدوللا سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: وه‌كو سه‌رجه‌م یانه‌كانى تر‌ى به‌شدار بوو له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكى تۆكمه‌ى به‌هێز دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له ده‌ست پێك ئاماده بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامان له وه‌رزی ڕابردوو باشتر بێ، گوتیشى " ده‌مانه‌وێ تیپێكمان باشتر له وه‌رزى پار دروست بكه‌ین و بتوانین به‌م یاریزانانه ڕكابه‌رى یانه‌كانى تر‌ى عێراق و كوردستان بكه‌ین، له‌باره‌ى هێنانى یاریزانانیش گوتى" سێ یاریزانمان ریزى تیپه‌كه‌یان جێهیشتووه و ده‌مانه‌وێ به‌م یاریزانانه‌ى خۆمان كه زۆربه‌ى كوردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریزانى پیشه‌گه‌ریش ده‌هێنینه ریزى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین، متماته‌ى ته‌واویشمان به یاریزانان خۆمان هه‌یه كه ئه‌وه‌یان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه ده‌مانه‌وێ به‌ده‌ستى بهێنین، له‌باره‌ى گرفته‌كانى یانه‌كه‌ش گوتى" ئێمه‌ش بێ به‌ش نین له گرفتى دارایى وه‌كو سه‌رجه‌م یانه‌كانى تر گرفتى دارایمان هه‌یه، به‌ڵام سوپاس بۆخوا گرفته‌كانمان به‌و شێوه‌یه نییه كه نه‌توانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، تاكه ئامانجى ئێمه پشت به‌ستنه به یاریزانانى كورد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ڕكابه‌رییه‌كى سه‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى تر‌ى عێراقی بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی