پــرســەنــامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پــرســەنــامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە


سەرۆکی حکوومەتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 03ـی 09ـی 2022 پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بڵاو کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی-م بیست."

هەروەها نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت."

Top