هاوسەری سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

هاوسەری سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

 

دادگایەکی مالیزیا ڕۆژی پێنج شەممە سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ « رزماە مەنسوور» هاوسەری « نەجیب ڕەزاق »، سەرۆکوەزیرانی پێشووی مالیزیا سەپاندووە بەتۆمەتی داواکردن و وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر گرێبەستەکانی حکومەتدا، ئەمە لە کاتێکدایە كە تەنها چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە بەسەر زیندانی کردنی هاوسەرەکەی بە تاوانی گەندەڵی.

محمد زەینی مازلان، دادوەری دادگای باڵای کوالالامپور رایگەیاند: رزماە دەبێت 970 ملیۆن رینگیت (216.45 ملیۆن دۆلار) وەک غەرامە بدات بۆ سێ تۆمەتی بەرتیل،گوتیشی ئەم بڕیارە کۆتایی نییە و ئەو دەتوانێت لە دوو دادگای باڵادا تانە لەم بڕیارە بدات.

هاوسەری سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا دوای بیستنی بڕیاری دادوەر گریا وگوتی: دەبێت دان بەوەدا بنێم کە زۆر دڵتەنگم لەوەێ ئەمڕۆ ڕوویدا، هیچ کەسێك نەیبینیوە كە پارە  وەربگرم؛ بەڵام ئەگەر ئەمە ئەنجامەکەی بێت ئەوە بۆ خودا بەجێ دەهێڵم.

خانمی یەکەمی پێشوو وەک کەسایەتییەکی بەهێز لە پشت نەجیبەوە سەیر دەکرا، بەهۆی شێوازی ژیانی ئیسرافی و ئارەزووی بۆ جانتای دەستیی  گرانبەهای لوکسەوە لە مالیزیا سەرنجی خەڵكی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top