هاوکاریی دارایی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ سۆماڵیا

هاوکاریی دارایی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ سۆماڵیا

 

 

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور رایگەیاند، تا ئێستا 150 هەزار خێزانی زیانلێکەوتوو لە سۆماڵیا 13 ملیۆن دۆلار یارمەتیی دارایییان وەرگرتووە.

لەو ڕاگەیاندنەدا کە لەلایەن ئەم لیژنەیەوە دەرچووە، ڕاگەیەندراوە: بەتایبەتی ململانێکان لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی سۆماڵیا بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵکی ناوچەکە هەبووە.

لەم ڕاگەیاندنەدا: وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هەزاران کەس بەهۆی ململانێکانی ئەو وڵاتە زیانیان بەرکەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا 13 ملیۆن دۆلار بۆ 150 هەزار خێزان لە سۆماڵیا خەرج کراوە، هەروەها هاوکارییەکان بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لەو وڵاتەدا بەردەوام دەبێت.  

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ، جەخت لەوە کرایەوە: ڕێژەی وشکەساڵی لە سۆماڵیا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرچاو، هەروەها بەهۆی وشکەساڵی لە وڵاتەکەدا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ەوە زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی سۆماڵی زیانیان پێگەیشتووە.

لە لایەکەوە ناکۆکیەکانی نێوان سوپای سۆماڵیا و ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلشەباب بەردەوامە و لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی زیادبوونی وشکەساڵییەوە ژیانی سەدان هەزار کەس کاریگەری نەرێنی لەسەرە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top