عێراق شکست لەدوای شکت  ئیتر، کەس ئاوێنە شکاوەکەی پێ کۆناکرێتەوە .

عێراق شکست لەدوای شکت   ئیتر، کەس ئاوێنە شکاوەکەی پێ کۆناکرێتەوە .

 

 

رۆژی دووشەممە  29ی ئاپی 2022 سیستەمی حوکمداری بەغدا لەسایەی دەستە بژێرانی سیاسیی شیعەی عەرەبی عێراقی کە حوکمی ئەو وڵاتەی ناوی عێراقە دەکەن، نەک هەر پێی نایە قۆناغێکی دیکەی سەربەرەوژێروغلۆربوونەوە و راپێچکردنی هەموو چەشنە  گفتگۆی پێکهێنانی حکومەت ، بەڵکوپەردە لەسەر سیناریۆی تەمەن 19 ساڵەی سیستەمی حوکمداری ئەو وڵاتە دادرایەوە و ئێستا  لەچاوەڕوانی قۆناغێکی دیکەد و بەشیێکی دیکەی سیناریۆکە دایە .

تەمەنی 19 ساڵەی ئەو وڵاتەی ناوی عێراقە، سەیرو سەمەرەیە، خاوەن دەستوورە هەر خۆشی وەک حوکمدارودەسەڵات و بەرپرسانی بەغدای دەستەبژێرانی سیاسیی  عەرەبی عێراقی گەورەترین پێشێڵکاری دەستوورەکەن و پشتگوێ خستن و وەلانانی ئەوەی پێی دەگوترێ دەستوورو پرینسیپەکانی پێکەوە ژیانی هاوبەشانە.

19 ساڵە ئەو وڵاتەی ناوی عێراقە هەر کەس و لایەنێکی هاتبێتە سەر حوکم و دەسەڵاتی بەغدای گرتبێتە دەست یا مەحکومی( ئەو) بووە یا سوخرەکێشی (ئەویتر) .

19 ساڵە ئەوعێراقە وەک جاران هەر(بلدی نیفاق )ە، گۆرەپانی مڵمانێی ئەمریکاو ئێرانە ، کەریدۆری تارانە بۆ گەیشتنە سووریا ولوبنانی حزب اللە .

کە ئاوڕلە رابوردووی نزیکی  عێراق دەدەینەوە و رووداوەکانی (10)مانگ لە تەمەنی عێراقی دوای هەڵبژارددنی 10-10-2021 دێنینەوە بەرچاو  هەندێ فاکت هەن هۆکاری سەرەکین عێراقیان لە شکستێکەوە بەرەو شکستێکیتر بردوەو بە مڕۆیان گەیاندووە .

گرنگترینی ئەوفاکتەرانە پشتگوێ وپەراوێزخستنی بنەما سەرەکییەکانی دەستوورە بەتایبەتیش هەرسێ ئەو بنەماسەرەکییەی کە عێراقی تازەی دوای ساڵی 2003ی لەسەر بنیات نراوە ئەوانیش ( هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان ) ە .

ڕووخانی ئەو سێ گۆڵەگەی کۆمەڵگای عێراقی تازە ونەهاتنەدی  ئەو سێ بنەما سەرەکیەکەی  دەستووربەدەست تێوەردان و هەژموونی دەرەکی،  باوەڕو متمانەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی بەیەکتری نەک هەر لاوازکرد ، بەڵکو گومان و

 دڕدۆنگی، ترس ودڵە ڕاوکێی زیاتری خستە نێوان پێکهاتەی  شیعەوشیعە ، کوردوعەرەب ،شیعە وسوونەی عەرەبی،هەروا نێوان تورکمانوئایین وئاینزاکان.

بەغدای خاوەن دادگای فیدڕاڵی ژێرهەژموونی دەرەکی بێ وپرۆسەی دامەزراندنی حکومەتی تازە لەسەر بنەمای دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردندا پێ قبوڵ نەبێ و بە ئاین و ئۆینی یاسایی بەڕەنگی سیاسی ناحەزانی کورد بیەوێیت هەولێر لەمەنگەدا بدا ، حاڵی لەمڕۆلە 29-8-2022  خۆشتر نابێ و گڵۆڵەکەی بەغدای باغی دادی ئەم و ئەو خراپتر دەکەوێتە لێژی .

وا ئاوێنە گەورە تەلیسم دارە پیرۆزەکەی( یەکێتی خاکی عێراق) بەجۆرێ  شکا ، هووردوو خاش بوو کەس پێڕاناگا پارچە شکاوەکانی  کۆبکاتەوە و جارێکی دیکە پێکەوەیان بڵکێنێتەوە . ئیترتەواو ئەو شانۆگەرییە چووو، ئاواوئاوچوووو.....

هەولێر 29-8-2022  

   

  

 

 

  

 

Top