زاخۆ به‌رازیلیه‌ك ده‌كاته‌ ڕاهێنه‌ری تیپى لاوان

زاخۆ به‌رازیلیه‌ك ده‌كاته‌ ڕاهێنه‌ری تیپى لاوان

زاخۆ به‌رازیلیه‌ك ده‌كاته‌ ڕاهێنه‌ری تیپى لاوان
ئیداره‌ى یانه‌ى زاخۆ به‌شدارى له‌ هه‌ردوو خولى نایابى عێراقی و كوردستان له‌ ئێستادا پلان و به‌رنامه‌ى تۆكمه‌یان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوو بتوانن پشت به‌ یاریزانانى كوردی شاره‌كه‌یان ببه‌ستن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تیپه‌كه‌ ڕاهێنه‌رێكى به‌رازیلی هێناوه‌ بۆ دروست كردنى یاریزانانى كورد له‌ ئاستى لاوان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ى به‌رازیلی پاولۆ ئالڤێس مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ى بۆ سێ وه‌رز سه‌رپه‌رشتى تیپى لاوانى یانه‌ى زاخۆ بكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ بلند شه‌فیق سه‌رۆكى یانه‌ى زاخۆ گوتى: به‌فه‌رمى گرێبه‌ستمان بۆ سێ وه‌رز له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری پیشه‌گه‌رى به‌رازیلی پاولۆ ئالڤێس مۆركردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین لاوى زاخۆ پێگه‌ینین، به‌ر له‌ ده‌ست به‌كاربوونیشمان ئه‌وه‌مان ئاشكرا كردبوو كه‌ به‌رنامه‌ى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ یاریزانان دروست بكه‌ین، نه‌ك یاریزانان بكڕین، باشترین به‌رنامه‌ش بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌وا ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ به‌ ناوبانگه‌ بهێنینه‌ شارى زاخۆ كه‌ یه‌كێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانى له‌ سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌، لاى هه‌مووانیش ئاشكرایه‌ تۆپى پێى به‌رازیل ناوبانگێكی گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستى جیهان، به‌هیواى ئه‌وه‌ین بتوانین سوودێكی زۆر له‌م ڕاهێنه‌ره‌ و له‌ ئه‌زموونى ئه‌و وه‌ربگرین، ئومێدمان زۆره‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ ساڵه‌ چه‌ندین لاوى زاخۆ دروست بكات بۆ یارى كردن له‌ خولى یانه‌كانى عێراقی، به‌رنامه‌یه‌كى باشمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پرۆژه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پاولۆى راهێنه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت، پاولۆ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى پرتۆگێزا و گێرمیو و ساوپاولۆى به‌رازیلی و پانینوسی یۆنانی یارى كردووه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندین یانه‌به‌ناوبانگه‌كانى به‌رازیل له‌ ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن كارى كردوه‌ و ئاست و ئه‌نجامى باشى هه‌بووه‌.
كارزان كانه‌بی

Top