ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke گەیشتە عێراق

ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke گەیشتە عێراق

کۆمپانیای “سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” خستنەبازاڕی ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke لە عێراق ڕاگەیاند، کە پێشتر لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2022 و لە بۆنەی Bespoke Home 2022 لە 7ی حوزەیرانی ڕابردوو پەردەی لەسەر لادرا، بە مەبەستی ناساندنی ئەم چەمکە بۆ ژمارەیەک جۆری سەرەکی ساردکەرەوە کە لە بازاڕی عێراقیدا دەفرۆشرێن. ساردکەرەوە نوێیەکە بە قەبارەی جیاواز بەردەستە، بەپێی خواستی بەکاربەران، کە دەتوانن داوای ساردکەرەوەی یەک دەرگایی و دوو دەرگایی و سێ دەرگایی و تەنانەت ٦ دەرگایش بکەن، کە لە ڕێگەیەوە چەمکی "Bespoke" فراوانتر دەکات.
هێڵە نوێیەکە نوێنەرایەتی باشترینەکان دەکات کە سامسۆنگ پێشکەشی دەکات، بە تێکەڵکردنی دیزاینەکان کە بۆ خواستی کەسی دروستکراون لەگەڵ تەکنەلۆژیا ناوازە ئیلهامبەخشەکان بۆ شێوازی ژیانێکی تەواو نوێ. بە بوونی ئەم ساردکەرەوەیە وەک توخمێکی سەرەکی، بەکارهێنەران دەتوانن دیکۆری ماڵەکەیان بە خواستی خۆیان تایبەتمەند بکەن بۆ تەواوکردنی شێوازی کەسیی خۆیان.
ساردکەرەوەی Bespoke بە کۆمەڵێک قەبارە و ڕەنگ بەردەستە، ئەم چەمکە دیزاینێکی نەرمترینی هەیە لە دیزاینی پێشەوەیدا، بۆ پێشکەشکردنی باشترین جۆری ساردکەرەوەی دڵخوازی بەکارهێنەران لە بازاڕی ناوخۆیی دا. و مەودای ساردکەرەوەکانی Bespoke فراوانتر بووە بۆ گرتنەخۆی ساردکەرەوەی بەفرگری خواروو و بەفرگری یەک دەرگا کە دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ ساردکەرەوە و ساردکەرەوەی یەک دەرگا.
بە 4 ڕەنگ و دوو جۆر کەرەستەی بەکارهێنراو هەن کە بریتین لە شووشەی پتەو و شووشەی ساتن، ساردکەرەوەی Bespoke زۆرێک لەو ڕەنگانەی تێدایە کە لە مۆدێلەکانیدا بەکاردەهێنرێت لە سەرانسەری جیهاندا. لە مۆدێلی شووشەیی دا بە ڕەنگی نوێ بەردەستە لە بازاڕەکانی عێراقدا وەک سپی و ڕەش و خۆڵەمێشی شووشەیی، هەروەها ڕەنگی بێجی لەگەڵ شووشەی ساتن.
بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان بۆ باشتر هەڵگرتن و پاراستنی ژەمەکانیان، ساردکەرەوەی Bespoke بە نوێترین تەکنەلۆژیای هەڵگرتن و ساردکردنەوە لە سامسۆنگەوە دەوڵەمەندە. ساردکەرەوە نوێیە سەردەمیەکە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای ساردکردنەوەی خێرا دروستکراوە کە بەکارهێنەران سەرسام دەکات، چونکە تایبەتە بە توانای کارایی بەهێز لەگەڵ ساردکردنەوەی خێرا و بەستنی زۆر کارا لەسەر خواست. ساردکەرەوەی Bespoke خاوەنی ڕیزبەندی ووزەی A+ یە لە کارایی پاشەکەوت کردنی ووزەدا بەپێی پێوەرە ئەوروپییەکان، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی ساردکەرەوەی تەواوەتی و بەستنی خێرا، و هەرەها بوونی دەرگایەک کە دەتوانرێت هەڵبگەڕێتەوە لە مۆدێلی ساردکەرەوەی یەک دەرگایی.
هەروەها سامسۆنگ توانای یەکخستنی ساردکەرەوەکانی و ڕێکخستنەکانی بە شێوەیەکی نەرم ڕەخساندووە، کە ساردکەرەوەی Bespoke ڕێگە بە هەڵبژاردنی ئەو جۆر و ڕەنگانە دەدات کە لەگەڵ خواست و پێداویستی بەکارهێنەرانیدا دەگونجێت، بە دەستپێکردن بە یەک یەکە و دواتر زیادکردنی یەکە نوێیەکانی Bespoke لە جیاتی گۆڕینی ئەو یەکەیەی کە هەیانە، کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئامێرەکە بە شێوەیەکی کاریگەر، وە هەروەها پێدانی دەرفەت بۆ دیزاینکردنی ساردکەرەوەکە بەو ڕەنگ و قەبارەیەی کە لەگەڵیان دەگونجێت، و بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین دیزاینی ناوەوە و جۆری ساردکەرەوەی گونجاو بۆ پێداویستیەکانیان بەو دیزاین و ڕەنگ و کەرەستانەی کە لەگەڵ خواستی ئەواندا دەگونجێت.
ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke لە سامسۆنگەوە لە سەرجەم خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە عێراق بەردەستە، لەوانە پێشانگا جۆراوجۆرەکانی و پێشانگای بریکارە فەرمییەکانی و دابەشکەرانی ڕێگەپێدراو.

Top