سه‌نته‌ری مه‌لیك گرنگیى به یارى شه‌تره‌نج ده‌دات
سه‌نته‌ری مه‌لیك گرنگیى به یارى شه‌تره‌نج ده‌دات
هه‌ر چه‌نده ته‌مه‌نى سه‌نته‌رى مه‌لیك بۆ یارییه‌كانى شه‌تره‌نج كه‌مه، به‌ڵام ئاست و ئه‌نجامى له سه‌ر ئاستى عێراقی به‌رچاوه، سه‌نته‌ری مه‌لیك له ساڵى (2018) دامه‌زراوه له‌لایه‌ن چوار یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى یارى شه‌تره‌نج، ئه‌م سه‌نته‌ره جگه له پێگه‌یاندنى یاریزانان به‌رده‌وام خول و سمینارى تایبه‌تیان هه‌یه له سه‌ر یارى شه‌تره‌نج بۆ شارى هه‌ولێر و ئه‌نجامه‌كانیشیان له سه‌ر ئاستى عێراقی دڵخۆشكه‌ر بووه، له‌م باره‌شه‌وه دانا جه‌مال یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى سه‌نته‌ره‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئامانجمان له دروست كردن و كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره زیاتر خزمه‌تكردنى یارى شه‌تره‌نجه له شارى هه‌ولێر، به‌رده‌وامیش خول و سیمینارى تایبه‌ت به‌م یارییه‌مان هه‌یه تاكو ئێستا نزیكه‌ى (400) كه‌سمان فێرى یارى شه‌تره‌نج كردووه، به‌هۆى بوونى چه‌ند مامۆستایه‌كى به‌توانا و ڕاهێنه‌رى به ئه‌زموون و بوونى پرۆگرامێكى سه‌ركه‌وتووئه‌كادیمی به شێوازی (روسى، پۆله‌ندى، ئێرانی) توانیومانه له كه‌مترین ماوه كۆنترۆڵى خولى عێراقی و كوردستان بكه‌ین، جگه له ئه‌نجامه باشه‌كانیشمان (9) یاریزانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی هه‌ڵبژێردراون و له داهاتوو نوێنه‌رایه‌تى عێراقی ده‌كه‌ن له سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بی و ئاسیا، گوتیشى" به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌ت كردنى یاریزانانى خۆمان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زۆترین خزمه‌ت بگه‌ینن به‌م یارییه، ڕكابه‌رى یانه‌كانى كوردستان و عێراقی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامى باشتر، له باره‌ى ئاستى كچانیش دانا گوتیشى" له ئاستى كچان تاكه نوێنه‌رى كوردستان بووین له شارى به‌غداد توانیمان پله‌ى سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنین، به‌رده‌وام خۆبه‌خشانه چه‌ندین خول و سیمینارمان كردۆته‌وه له سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستان،له بارى هاوكارییه‌كانیشان گوتى" هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكارییان نه‌كردوین له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندوه تاكو ئێستا، ئه‌گه‌ر هاوكارى بكڕێن ده‌بینه گه‌وره‌ترین بناغه‌ى پێگه‌یاندنى یارى شه‌تره‌نج له عێراق و كوردستان.
كارزان كانه‌بی