سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/8/2022 له‌ سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك بارزانى پێشوازیی له‌ خاتوو جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرا.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانى و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و بە شێوازی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

Top