كەمال محەمەد ڤیدیۆ كلیپی (تنۆك)ی بڵاوكردەوە

كەمال محەمەد ڤیدیۆ كلیپی (تنۆك)ی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی دیاری كورد (كەمال محەمەد) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

كەمال محەمەد لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بە ناوی (تنۆك) بڵاوكردەوە كە تێكستەكەی لەلایەن خاتوو (رەنگین بێتووشی) نووسراوەتەوەو موسیزیان و هونەرمەند (شادمیر نامۆ)  لەگەڵ دانانی ئاوازی گۆرانییەكە كاری دابەشكردنی ئەنجامداوە, هەروەها (دیار مەهدی) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە كردووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top