چۆن خۆت لە جەڵتەی مێشك دپارێزیت؟

چۆن خۆت لە جەڵتەی مێشك دپارێزیت؟

جەڵتەی مێشك Stroke لە ئەنجامی تەسكبوونەوە، یان گیرانی خوێنبەر Ischemic، یان خوێنبەربوون Hemorrhagic لە ناو مێشكدا روو دەدات. هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی ئەگەری روودانی جەڵتەی مێشك بریتین لە: كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، چونكە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە بەهێزترین هۆكار بۆ جەڵتەی مێشك هەژمار دەكرێت، كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرە لە تووشبوواندا لەوكاتەی كە نەخۆشیی شەكرە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتە تا چوار هێندە بەرزدەكاتەوە، كۆنترۆڵكردنی ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆڵ لە رێگەی پارێزی خۆراك و مەشقی وەرزشی، یان وەرگرتنی دەرمان بە رێنمایی دكتۆر ئەگەر پێویست بكات، وازهێنان لە جگەرەكێشان، چونكە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك تا چوار هێندە بەرزدەكاتەوە، پاراستنی تەندروستیی دڵ و چارەسەركردنی دروست لە تووشبووان بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی خوێ و شەكر و چەوریی خراپ لە خۆراكدا، زیاد خواردنی سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، ناوە ناوە پێوانەكردنی پەستانی خوێن لە لایەن دكتۆروزو، دووركەوتنەوە لە ئەلكهول، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بە شێوەیەكی رێك بەلای كەم هەفتانە پێنج جار.

Top