برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(١٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی قەڵات)

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(١٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی قەڵات)

 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندان و هونەرکاران لە کەناڵی تەلەفزیۆنی قەڵات..

بە بۆنەی(١٥)هەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی (تەلەفزیۆنی قەڵات)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی کەناڵەکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو بە بەرنامە و پلانی نوێ هەنگاوی باشتر بنێن.

(تەلەفزیۆنی قەڵات)، یەکێکە لەو کەناڵە دیار و گرنگانەی رۆڵی دیار وکاریگەری هەبووە لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتییان، بۆیە چاوەڕوانی دەزگاکەمان و بینەرانیشی ئەوەیە کە بە پلانێکی سەردەمی و گونجاو پێداچوونەوە بە بەرنامە و پرۆگرامەکانیدا بکرێت لە پێناو پێشخستن و زیاتر خزمەتکردنی بینەرانی و هاووڵاتیان بە گشتی.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی قەڵات دووپات دەکەینەوە بە هیوای بەردەوامی و پێشکەوتن...

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی٨ـی٢٠٢٢

Top