داهێنانی تەندروستی گشتگیر بە کاتژمێرەکانی Galaxy Watch5 و Watch5 Pro

داهێنانی تەندروستی گشتگیر بە کاتژمێرەکانی Galaxy Watch5 و Watch5 Pro

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کاتژمێرەکانی گالاکسی Watch5 و Watch5 Proی ڕاگەیاند. گالاکسی Watch5 کاردەکات بۆ باشترکردنی ئەو تایبەتمەندیانەی کە بەکارهێنەران ڕۆژانە پشتیان پێدەبەستن، هەروەها بەهێزترین و دەوڵەمەندترین کاتژمێری سامسۆنگە تا ئێستا.
دکتۆر تی ئێم رۆه، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی کارەکانی کاتژمێری کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ، ڕایگەیاند: دەمانەوێت جەخت لەسەر پابەندبوونمان بکەینەوە بە دابینکردنی ئامراز و داتا و سەرچاوەی پێویست بۆ بەکارهێنەرانی کاتژمێرەکانی گالاکسی کە پێویستن بۆ ئەوەی باشتر لە تەندروستییان تێبگەن، هەروەها پشتگیریان بکەن لە ڕاهێنانەکانیاندا بە بەکارهێنانی هەستەوەری زیندەی پێشەنگی سامسۆنگ، ئێمە حەز دەکەین بەکارهێنەران بەهێز بکەین بە وێنەیەکی تەواو لەسەر زانیارییە تەندروستییەکانیان.”

تەکنەلۆژیای هەستەوەری پێشکەوتوو کە باشتر لێت تێدەگات
زنجیرەی Galaxy Watch5 بە هەستەوەرێک بە ناوی BioActive ئامادەکراوە، کە چارەسەرێکی ناوازەی سامسۆنگە بۆ یەکەمجار ئەم هەستەوەرەی لە زنجیرەی گالاکسی Watch4 دا ناساند، دەتوانرێت خوێندنەوەیەکی بەرفراوان بەدەست بهێنرێت کە بریتین لە لێدانی دڵ و ئاستی ئۆکسجینی خوێن و تەنانەت پێوانەی ئاستی فشاری دەروونی. و تێگەیشتنێکی قووڵتر لە تەندروستی دڵ، هەروەها هەستەوەری پلەی گەرمی تەکنەلۆژیای ژێر سوور بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی خوێندنەوەی ووردتر، تەنانەت ئەگەر پلەی گەرمی دەوروبەرەکەتەشت بگۆڕێت.
تێگەیشتنی تەندروستی گشتگیر بۆ هەمووان
کە کاتی پشوودان دێت، زنجیرەی گالاکسی Watch5 ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات داتاکان وەربگرنەوە، لەنێویاندا لێدانی دڵ، دوای وەرزشێکی چڕ، لەگەڵ پێشنیارەکان بۆ خواردنەوەی ئاو بە پشتبەستن بە بڕی ئەو ئارەقەی دەردەدرێت لەکاتی وەرزشکردندا.
بەو پێیەی پشوودانی پێویست لە شەودا گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی. بە یەکگرتن لەگەڵ سەکۆی SmartThings، کاتژمێری گالاکسی Watch5 بە شێوەیەکی خۆکاری ئاستی ڕووناکی و فێنک کەرەوە و تەلەفزیۆنە بەستراوەکان ڕێکدەخات بە ڕێکخستنە پێشوەخت دانراوەکان.
کاتژمێری گالاکسی Watch5 پاترییەکی 13% گەورەتری لەگەڵدایە، هەروەها دوای تەنها هەشت خولەک لە بارگاویکردنەوە هەشت کاتژمێر چاودێری خەو دەکات کە ئەمەش 30% خێراترە بە بەراوورد بە گالاکسی Watch4. سامسۆنگ چینێکی زیادەی پارێزەری زیاد کرد کە٦٠٪ ڕەقیی زیاتر دەدات، بەم شێوەیە کاتژمێرەکەت بە پارێزراویی دەمێنێتەوە بە درێژایی بەکارهێنانی ڕۆژانەت. وە بە یاریدەدەری گوگڵ دەتوانیت بە دەنگی خۆت گۆرانیی دڵخوازی سپۆتیفای دروست بکەیت.

کاتژمێری گالاکسی Watch5 Pro..تایبەتمەندی زیاتر و مانەوەی بەهێزتر بۆ ئارەزومەندانی سەرگەرمی
کاتژمێری گالاکسی Watch5 Pro نوێترین زیادکردنە بۆ جزدانی کاتژمێرەکانی گالاکسی بۆ ئەوانەی کە ئارەزووی سەردانی شوێنە دەرەکیە ناوازەکان دەکەن. هەروەها کاتژمێری گالاکسی Watch5 Pro بە قایشی وەرزشی D-Buckle ی تەواو نوێیەوە دێت کە هەم بەهێزە و هەم کەشخەیە.
Watch5 Pro گەورەترین پاتری بەکاردەهێنێت، کە بەڕێژەی ٦٠٪ گەورەترە لە کاتژمێرەکانی Watch4 کە زۆر گرنگە بۆ پشتگیریکردنت لە چالاکییە نوێیەکانتدا. هەروەها دەتوانیت سوود لە فۆرماتەکەی GPX وەربگریت کە بۆ یەکەمجار لەسەر کاتژمێرەکانی گالاکسی بەردەستەوە و کاتێک دەگەڕێیتەوە ماڵەوە، گالاکسی Watch5 Pro بە ئاسانی دەتگەیەنێتە ئەوێ بە تایبەتمەندی Track Back کە دەتباتەوە بۆ ئەو ڕێگایەی کە پیایدا هاتوویت

Top