“سامسۆنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختە بۆ نوێترین مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی لە عێراق دەستپێدەکات

“سامسۆنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختە بۆ نوێترین مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی لە عێراق دەستپێدەکات

“سامسۆنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختە بۆ نوێترین مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی لە عێراق دەستپێدەکات
سامسۆنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” دەستپێکردنی هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختەی بۆ نوێترین مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی لە عێراقدا ڕاگەیاند، بۆ هەردوو مۆبایلی Galaxy Z Fold4 وGalaxy Z Flip4، کە لە میانەی چالاکی Samsung Galaxy Unpacked ئاشکراکران، کە بەهۆیەوە سامسۆنگ چووەتە ناو وەرزێکی نوێی لە داهێنانەکانی نوێترین مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی نەوەی چوارەم.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی هەریەکێک لەو دوو مۆبایلە، دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئابەوە داواکاری پێشوەختە پێشکەش بکەن تا تەواوبوونی ژمارەی مۆبایلە دیاریکراوەکان، و لە ڕۆژی هەینی ٢٦ی ئابەوە دەستدەکرێت بە گەیاندنی داواکارییەکەکان.
بەم بۆنەیەوە سامسۆنگ خەڵاتی داواکارانی پێشوەختەی مۆبایلە نوێیە چەماوەکانی Galaxy Z Fold4 دەکات بە پاکێجێک کە پێکهاتووە لە دابۆشەری مۆبایلێک کە پێنووسی سامسۆنگی S Pen لەخۆدەگرێت لەگەڵ بەرگاویکەرەوەی گەڕۆک بۆ گەشت، هەروەها بەرگاویکەرەوەی ئۆتۆمبێلی بێ وایەری گەڕۆک، جگە لەوەش زیادکردنی بیرگەی ناوەکی بۆ 512 گێگابایت، کە بەهای ئەم خەڵاتانە دەگاتە 240 دۆلار، لەکاتێکدا ئەوانەی مۆبایلی Galaxy Z Flip4 داوا دەکەن پاکێجێک وەردەگرن کە پێکهاتووە لە داپۆشەری سلیکۆنی پارێزەر، جگە لە بارگاویکەرەوەیەکی ناو ئۆتۆمبێل بە توانای 40 وات ، لەگەڵ زیادکردنی بیرگەی ناوەکی تا 512 گێگابایت، کە بەهای ئەم خەڵاتانە دەگاتە ١٨٠ دۆلار. و بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی ئۆفەرە تایبەتەکەی، سامسۆنگ داشکاندنی تا 77% پێشکەش دەکات لەسەر تێچووی چاککردنەوەی لەکارکەوتنی شاشەکە بۆ یەکەم جار لەکاتی کڕینی هەریەکێک لەو دوو مۆبایلەدا.
داواکردنی پێشوەختەی نوێترین مۆبایلە زیرەکە چەماوەکانی سامسۆنگ و ئەو پاکێجانەی کە لەگەڵیاندایە دەتوانرێت لە ڕێگەی فرۆشگای ئەلیکترۆنی سامسۆنگەوە Galaxy Z Fold4 وGalaxy Z Flip4 بکرێت، یان لەڕێگەی پێشانگاکانی دابەشکار و بریکارە فەرمییەکانی لە عێراق.

Top