مەلەوانی بەسوودترین یارییە

مەلەوانی بەسوودترین یارییە

شایی ئومێد ڕاهێنه‌ری مه‌له‌وانى

مەلەوانی بەسوودترین یارییە
تاكو ئێستا یارییه‌كانى مه‌له‌وانى نه‌چۆته‌ قۆناغێكى باش به‌ تایبه‌ت بۆ ئافره‌تانى وه‌رزشكار، هه‌ر چه‌نده‌ كۆمه‌لێك ئافره‌تى وه‌رزشوان ده‌یانه‌وێ ئه‌م یارییه‌ بكه‌نه‌ كه‌لتوور لاى ئافره‌تى دیكه‌ى كوردستان،به‌ڵام نه‌بوونى یاریزانى زۆر و كه‌می پاڵه‌وانیتى واى كردوه‌ كه‌وا ئه‌م یارییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى باش پێشوازی لێ نه‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاهێنه‌رانى ئه‌م یارییه‌ بێ ئه‌وه‌ى پشت به‌ هیچ یانه‌یه‌ك ببه‌ستن ده‌یانه‌وێ ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌ووپێش ببن،یه‌كێ: له‌و ئافره‌ته‌ وه‌رزشكارانه‌ش شایی ئومێد-ه‌ ناوبراو خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یارییه‌ بچێته‌ قۆناغێكى باشتر هه‌وڵیش ده‌دات زۆرترین یاریزان له‌ سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان دروست بن،ناوبراو له‌ دایك بووى ساڵى 1991ى شارى سلێمانییه‌، ناوبراو له‌ هیچ یانه‌یه‌ك كارى نه‌كردوه‌ ماوه‌ى حه‌وت ساڵه‌ ڕاهێنه‌رى مه‌وله‌وانییه‌ خولى فێربوونى به‌رده‌وامى هه‌یه‌، ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌:كارزان كانه‌بی
‎* بەردەوام لە ناو ئاو دابوون چی پێ بەخشی؟
- بێ گومان هێز و متمانە و ئارامی پێ بەخشیم
‎* بۆچی یاری مەلەوانیت ھەڵبژارد بۆکاری ڕاهێنەری ؟
-‎وەك ئەزانین مەلەوانی بەسوودترین یارییە و خۆمم تێدا ئەبینیەوە .
‎* ھەست ناکەی یارییەکی قورست ھەڵبژ اردە کە زۆر ‎جار مەترسی گیان لەدەست دان بوونی هەیە؟
- ‎بەڵێ قورسە ،بەڵام حەزو خولیا بۆ هەر کارێك وائەکات ئاسانتر قورسییەکان و بەربەستەکان تێپەڕێنی،بە گشتیش بابەتی مەترسی لە هەموو بوارێکدا هەیە.
‎*وەکو ڕاهێنەرێکی ئافرەت ئاستی یارییەکانی مەلەوانی ‎چۆن دەبینی لە کوردستان؟
-‎بە گشتی ئەتوانین بڵێین باشە،بەڵام لە ئاست تموحی ئێمەدا نییە ،ئەکرێ باشتر و باشتریش بکرێ.
‎* چی بکرێت باشە بۆ بەروەپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە کوردستان؟
- ‎دروستکردنی فێرگەی تایبەت بە فێربوون لە هەر چوار وەرزەکەدا،وە پێویستە بکرێتە وانەیەکی سەرەکی و لە قوتابخانەکاندا کاری لەسەر بکرێ و هەموو منداڵێك مافی فێربوونی هەبێ ،‎هەروەها کارکردن بۆ دروستکردنی پاڵەوان لەسەر ئاستی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی و جیهانیش.
* خەونی تۆ لەیارییەکانی مەلەوانی وەکو ڕاهێنەرێک؟
-‎بەرەوپێشبردنی ئەم یارییە و بەخشینی زۆرترین سود بە خانمان لەم وەرزشەدا.
* تاچەند ئافرەتان روو لە یاری مەلەوانی دەکەن؟
-‎ڕاستی دڵخۆشم کە خانمان بە ڕێژەیەکی زۆر ڕوومان لێ دەکەن، دەیانەوێ فێربن و سوود وەرگرن.
‎* ئەم یارییە بۆتەکەلتوور لە کوردستان؟ ‎
-لە ڕاستیدا نەبۆتە کەلتور، بەڵام جێكا ی دڵخۆشییە کە بە گشتی خەڵک بە گرنگیەوە لە سودەکانی مەلەوانی دەڕوانن ‎*ھیواو و ئاواتت لە وەرزش کردن ؟
-دروستکردنی چینێکی وەرزش دۆست و پیگەیاندنی مەلەوانی زۆر باش.
‎* بریارت نەداوە روو لەبواری دیکی ڕاهێنەری بکەی ؟
- کارەکەی خۆمم زۆر خۆش دەوێت کە ڕاهێنەری مەلەوانییە لەبەر خۆشەویستی بۆ ئەم کارەم، نەخێر بریارم نەداوە روو لەبواری ڕاهێنەری تر بکەم، نەک ڕاهێنەری ناشتوانم واز لەم کارەم بهێنم بۆ کاریکی تر.
‎* ئەم یارییە قورس نییە بۆ ئافرەتان؟
- ‎هیچ شتێك ئاسان نییە،بەڵام هیچ شتێكیش ئەوەندە سەخت نییە کە ئافرەتان نەتوانن ئەنجامی بدەن .
‎*خانەوادەکەت تاچەند ھاوکارتن؟
-‎زۆر سوپاسیان دەکەم پاڵپشتی یەکەمم ئەوانن،هەمیشە بە ڕێزەوە لە کارەکەیان ڕوانیوم وە لێرەوە زۆر زۆر سوپاسی مامۆستا سەیران دەکەم کە هەموو کات دەستی گرتووم و هاوکارم بووە لەهەموو بوارەکانی ژیانم.
‎* ئەگەر شتێکت ماوە؟
- ‎دەست خۆشیتان لێ دەکەم و ماندوو نەبن ‎.

Top