سوودە تەندروستییە سەلمێنراوەكانی شۆكۆلاتەی تاریك

سوودە تەندروستییە سەلمێنراوەكانی شۆكۆلاتەی تاریك

شۆكۆلاتەی تاریك یان تۆخ Dark chocolate پڕە لە ماددەی سوودبەخش بۆ تەندروستی، بەتایبەتی ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان، فلاڤانۆلەكان لەگەڵ كاتێچینەكان Catechins. شوكولاتەی تاریك واتە رێژەی كاكاوی 70-85% بێت، رۆژانە 30 گرام بۆ كەسانی پێگەیشتوو رێنمایی دەكرێت، تاكو هەموو سوودە تەندروستییەكان بپێكێت. جگە لە ماددە دژەئۆكسانەكان، شۆكۆلاتەی تاریك دەوڵەمەندە بە ریشاڵی تواوە، ئاسن، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، كۆپەر،پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، زیینك، سیلینیۆم، لەگەڵ رێژەیەكی كەمی كافائین. سوودە تەندروستییەكانی شوكولاتەی تاریك: باشتركردنی هاتووچۆی خوێن لە ناو خوێنبەرەكاندا كە هاندەرە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن، بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی باش HDL و رێگرتن لە ئۆكسانی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL، كەمكردنەوەی ئاستی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسۆلین، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، باشتركردنی هاتووچۆی خوێن بۆ پێست و پاراستنی لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر، هاندانی تەندروستی و فرمانەكانی مێشك بەهۆی باشتركردنی لێشاوی خوێ بۆ شانەكان مێشك.

Top