جلوبەرگی ئاسایی و مارەبڕین بە خشڵی بریسكەدار

جلوبەرگی ئاسایی و مارەبڕین بە خشڵی بریسكەدار

جلوبەرگی هاوینە، سەرەڕای ئەوەی ناسك و تەنكن، هەروەها پێویستیان بە رازاندنەوە بە خشڵ و ئێكسسوارەكان هەیە، مۆدەكانی جلی ئاسایی و مارەبڕین بۆ ئەو وەرزە پێویستە بریقەدار و بریسكەی رووناكی بەسەریەوە دیار بێت، بەم چەشنە مۆدێكی نایاب و ناوازەی لێی دەردەچێت، بەهۆی ئەوەی لە هاویندا جلەكان كراوەن و لە قوماشی تەنك و باریكن، بۆیە پێویستیان بە خشڵ هەیە بۆ رازاندنەوەیانە. ڤاناس مۆدە لە كوردستان، بە دیزانەرە سەرنجڕاكێشەكانیان بەشی سینگ و سەر قۆڵەكانی كراسەكانی ماربڕینیان بە خشڵ و مووروو و كریستاڵی بریقەدار رازاندووەتەوە، تاوەكو رووناكی بەركەوێت و بریقە بداتەوە، ماركەی ڤالنتینۆ Valentino لە تازەترین بەرهەمەكانیدا گرنگیی بە رازاوەكردنی جلی هاوینەدا داوە، كە وردە موروو و خشڵی باغەی لە بەشی پێشەوەی جلەكان داناوە، مۆدەكانی كراسی (مەرام بورهان)ی دیزانەریش پابەندە بە خشڵی رەنگ شین كە لە بەشی شان و پێشەوەی كراس و جلەكانی هاوینەی داناوە.

Top