خوێندکارێک كچە هاوپۆلەکەی بە چەقۆ کوشت

خوێندکارێک كچە هاوپۆلەکەی بە چەقۆ کوشت

 

 

لە پارێزگای ئەلشەرقییەی وڵاتی میسر خوێندکارێک کچە هاوپۆلەکەی خۆی بە چەقۆ دەكوژێت.

بە وتەی ئەلقودسی ئەلعەرەبی، شایەتحاڵەکان دەڵێن: "تۆمەتبارەکە چاوەڕێی قوربانییەکە بووە و هەر کە گەیشتووە بە لێدانی پازدە چەقۆ هاوپۆلەكەی دەکوژێت.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی نووسینگەی داواکاری گشتیی میسر ئاماژە بەوە دەکات کە تۆمەتبارەکە تەمەنی 22 ساڵە بەناوی ئیسلام محەمەد فەتحی محەمەد مستەفا تەرتوو، خوێندکاری کۆلێژی میدیایە.

لە کاتی لێپرسینەوەکانیدا، تۆمەتبارەکە دانی نا بە کوشتنی کچە هاوپۆلەكەی كە تەمەنی 22 ساڵ بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كەهاوشێوەی ئەم ڕووداوە چەند مانگێك لەمەوبەر کۆمەڵگای میسری بە توندی هەژاند، كەلە ڕووداوەكەدا كچە خوێنكارێك لە بەردەم زانکۆی ئەلمەنسورە لەلایەن هاوپۆلەكەیەوە گەرووی بڕدرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top