پاش وازهێنان لە جگەرە چی لە لەشدا روودەدات؟

پاش وازهێنان لە جگەرە چی لە لەشدا روودەدات؟

پاش وازهێنان لە جگەرەكێشان زیانەكان بەرە بەرە لە هەموو بەشەكانی لەشدا كەم دەبنەوە، بۆنموونە پاش تەنیا 20 خولەك لە جگەرەكێشان، پەستانی خوێن دادەبەزێت و لێدانەكانی دڵ كەم دەبنەوە، هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلە گەرمی لە دەست و پێیەكاندا، پاش 8 كاتژمێر لە وازهێنان، ئاستی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن دادەبەزێت و ئاستی ئۆكسجین بەرزدەبێتەوە لە خوێندا، پاش 24 كاتژمێر، ئەگەری روودانی نۆرەی دڵ كەم دەبێتەوە، پاش 48 كاتژمێر، دەمارەكانی لەش خۆیان رادێننەوە لەسەر نەمانی نیكۆتین، هاوكات لەگەڵ گەڕانەوە، یان باشتربوونی هەستی بۆن و چێژ، پاش 72 كاتژمێر، خاوبوونەوەی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە. پاش 1-3 مانگ، باشتربوونی سووڕی خوێن لە هەموو بەشەكانی لەشدا و باشتربوونی توانای مەشقی وەزرشی، پاش 1-9 مانگ، كەمبوونەوەی كۆكە و لووتگیران لەگەڵ كەمبوونەوەی زوو ماندووبوون و هەناسەتەنگی، بەرزبوونەوەی تێكڕای ئاستی وزەی لەش، باشتربوونی توانای رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە بۆ پاككرنەوە و فڕێدانی دەردراوەكان، پاش 5 ساڵ، كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك، پاش 10 ساڵ لە وازهێنان، كەمبوونەوەی ئەگەری مردن بە شێرپەنجەی سییەكان تا 50%، هەروەها كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەكانی دەم، قوڕگ، سوورێنچك، میزڵدان، گورچیلە لەگەڵ شێرپەنجەی پەنكریاس.

Top