كراسەكانی بووكی شاهانە خاڵدارن

كراسەكانی بووكی شاهانە خاڵدارن

كاتێك بووكی شاهانەی بەریتانیا و دۆكی كەمبریج (كەیت میدڵتۆن) بەشداریی رێوڕەسم و بۆنەكان دەكات، هەمیشە كراسەكانی خاڵدارن، واتە ئەو جۆرە كراسەی كە لە نێو نەخشیدا خاڵی گەورە و بازنەیی تێدایە، بووكی شاهانە هەردەم كراسەكانی تا ژێر ئەژنۆ درێژن، بەمەش جلی كراوە و رووت كەم دەپۆشێت، ئەو ستایلەی بووكی شاهانە دەیپۆشێت هەر ئەوەیە كە لە ساڵانی حەفتاكانەوە باو بوو، دواجار لە یارییەكانی ویمبڵدۆن بینراوە كە بووكی شاهانە كراسێكی رەشی پۆشیوە كە بە خاڵی سپی رازێندراوەتەوە، دیزاینی جلەكەی بووكی شاهانە لەلایەن دیزاینەر (ئەلیساندرا ریچی) ئامادە كرابوو، بووكی شاهانە پێڵاوێكی رەشوسپی و بە قژی بەستراوەوە دەركەوت، وەك هەمیشەش كراسە سەیرەكانی بووكی شاهانە بە قۆڵی درێژ و نیو كراوەوە بوو، بەمەش وەك ئەوەی رێنوێنی كرابێت كە نابێت جلی رووت و كراوە لەبەر بكات، یان خۆی حەزی بەو جلانەیە، ئەوەش نهێنییەكە رەنگە لە داهاتوودا ئاشكرا ببێت.

 

Top