خشڵی دەست و رەنگی نینۆك بە رێكی بڕازێنەرەوە

خشڵی دەست و رەنگی نینۆك بە رێكی بڕازێنەرەوە

جوانیی دەست و مەچەك، هێندەی جوانیی رووخسار كاریگەریی هەیە، كاتێك خاتوونێك دەستەكانی ناسك و نەرمونیانن، بە رەنگ و خشڵی جوانیش دەیانرازێنێتەوە، زیاتر سەرنجڕاكێشتر دەردەكەوێت، پێویستە خانمان بە وریاییەوە كاری لەسەر بكەن و مۆدێكی ناسكی بۆیەكان هەڵبژێرن، تا لەگەڵ ئەڵقە و ئەنگوستیلە و دەسبەند و بازنی دەستدا هاومۆد و شێوە بن، چونكە رەنگی بۆیەی مەناكیرەكان، شێوەی ئێكسسوارەكانیش جوانتر دەكەن، ئەگەر ئەڵقە و ئەنگوستیلەی دەست هەردووانیان لە رەنگ و مۆدێكی شایستە بن، بەهۆی ئەوەی لە نینۆكەكانەوە نزیكن، بێگومان پەیوەندیی راستەوخۆیان دەبێت. گۆڤاری فۆگی جوانكاریی باسی ئەو لایەنەی كردووە و دەڵێت: نابێت رەنگی ئێكسسوار و نینۆكەكان هەمان رەنگ بن، تەنیا لەو كاتەی جلێكی سادەت لەبەر كردووە دەتوانی ئەو شێوازە پەیڕەو بكەیت، بەڵام ئەگەر وانەبوو، با رەنگەكانیان جیاواز بن، واتە ئەگەر رەنگی نینۆكت سپی بوو، دەتوانی ئێكسسوارێكی سوور، یان سەوز لە پەنجە بكەیت. هەروەها پێویستە قەبارەیان پێچەوانە بێت، ئەگەر نینۆكەكانت درێژ بوون، پێویستە ئێكسسوارەكان ورد و تەنك بن، ئەگەر نینۆكت نەبوو، یان كورت بوو، ئێكسسوارە قەبارە گەورە لە دەست بكە.

Top