پرۆگرامێك بۆ نیگاركێشان بەشێوەی سروشتی

پرۆگرامێك بۆ نیگاركێشان بەشێوەی سروشتی

 لەسەر كۆمپیوتەریش نیگار و وێنەی هونەری دەكێشرێتەوە، بەڵام جیاوازییەكی زۆر هەیە لە نێوان ئەو وێنەیەی كە بەدەست دەكێشرێتەوەو لەگەڵ ئەو نیگارانەی بە هۆی پرۆگرام گەلێكی جۆراوجۆر دەكێشرێنەوە.

كۆمپانیای مەزنی corel بە بەرهەمهێنانی Corel painter بە كردەوەی ئەوەی سەلماند كە دەكرێ وێنەی كۆمپیوتەریش هاوشێوەی ئەو تابلۆ هونەریانە بێت كە بەدەست دەكێشرێنەوە. قەڵەم و فڵچەكان ئەوەندە نەرمن هەست بەوە دەكەی كە رێك قەڵەم و فڵچەیەكت بەدەستەوە گرتووە و تابلۆیەك دەنەخشێنێ. نە تەنیا تابلۆی هونەری بەڵكو دەكرێت ئەنیمەیشنی پێ دروستبكرێت. بە ئاسانی هەر رەنگێك مەبەستە وەدەستی بێنی.

بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی ئەمانەن:

- بەكارهێنانی زۆر ئاسانە و لەگەڵ ئەوەشدا تواناكانی بەرچاو و خێران.

- بە ئاسانترین شێوە رەنگەكان تێكەڵ بەیەك دەكرێن و رەنگی مەبەست دەدۆزیەوە.

- لەگەڵ فۆتۆشۆپ دەگونجێت و دەكرێت لە كاتی تابلۆكێشاندا لەو پرۆگرامەش سوود وەربگیردرێت.

- سەدان ئێفكتی سەرنجراكێشی تێدایە

Top