گەشتێک بۆ نەوەی داهاتووی جیهانی داهێنانی چەماوە لە ئێستاوە دەست پێدەکات

گەشتێک بۆ نەوەی داهاتووی جیهانی داهێنانی چەماوە لە ئێستاوە دەست پێدەکات

ستیفانی چۆی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردنی یەکەی کارەکانی ئەزموونی مۆبایلی سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، باس لە ئەمساڵی Unpacked دەکات بۆ گرتنەخۆی ڕەوتی داهاتوو و ڕێگاکانی کردنەوەی بەردەستبوونی ئەزموونی گالاکسی بۆ هەمووان بە شێوازی دیجیتاڵی یان ئاسایی.

بۆ ماوەی دە ساڵ و زیاتر، چالاکیەکانی سامسۆنگ گالاکسی Unpacked وەک لوتکەی داهێنان و ئەندازیاری سەیر دەکرێن وەک ئاهەنگێک بۆ پێشکەوتن و دەستکەوتەکان، چونکە کۆمەڵگەی گالاکسی لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە بۆ پەردەلادان لەسەر نوێترین داهێنانەکانی گالاکسی لە سامسۆنگەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە، ناوەڕۆکی ئەم چالاکیانە تەنها خستنەبازاڕ یان ڕاگەیاندنی بەرهەمی نوێیان تێپەڕاندووە، ئەم چالاکیە بە پلەی یەکەم هەوادارانی سامسۆنگ یەکدەخات و گرنگی بە پیشاندانی پێزانین بۆ ئەو کارە قورسانە دەدات کە هەزاران کارمەند دەیخەنە ناو هەر بەرهەمێکی نوێوە. و هەوادارانی سامسۆنگ چاودێری Unpacked دەکەن بۆ ئەزموونکردنی نەوەی داهاتووی داهێنانەکانی گالاکسی کە گیانی ڕاستەقینەی ئەم کۆمپانیایە و ڕۆڵی لە پێشخستنی پیشەسازی مۆبایل.

لە ژێر رۆشنایی کراوەیی جیهان بۆ ئەزموونە نوێیەکان، ئێمە کاردەکەین بۆ دووبارە وێنە کێشانەوەی Unpacked لە مێشکی خەڵکیدا لە ڕێگەی فەلسەفەی کراوەیی گالاکسی، بۆ ئەوەی لەگەڵ داهێنانەکانی ئامێرە نوێیە چەماوەکان بگونجێت بە تایبەتمەندییە ناوازەکانیەوە. ئاواتمان تەنها داهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ نییە، بەڵکو داهێنانی ڕێبازێکی نوێی بازاڕگێڕیە و بۆ بەدەستهێنانی ئەمە دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی کە ئەزموونی گالاکسی بەردەستە بۆ هەمووان.
من وەک خۆم بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە بزانم کاردانەوەی کۆمەڵگەی گالاکسی چۆنە لەبارەی خستنەبازاڕی ئامێرە نوێیە چەماوەکان، و هیوادارین لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢دا بتانبینینەوە.

[پوختەی هەڵمەتی ڕیکلامی]
ئەزموونی "گەورەتر لە" لەگەڵ گالاکسی وەک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئەزموونی داهاتووی Unpacked، ئەمڕۆ هەڵمەتێکی گەورەتر ڕادەگەیەنین کە جیهانێک وێنا دەکات کە لە ئێستاوە "گەورەترە" لە پێشوو لەگەڵ خستنەبازاڕی ئامێرە نوێیە چەماوەکان. هەڵمەتی "گەورەتر لە" بە هێمای (>) ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە چۆن شێوەی ناوازەی ئامێرە چەماوەکان نەک تەنها شێوازی دەرکەوتنیان دەگۆڕێت، بەڵکو شێوازی کارلێککردنمان لەگەڵ ئامێرەکانمان دەگۆڕێت.
هەروەها جارێکی تریش وەک بەرەنگاریەکیشە بۆ چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە هێزی مۆبایلە زیرەکەکان، بۆیە سامسۆنگ ڕێگەی نوێ بۆ کارکردن و یاریکردن و چێژوەرگرتن لە ژیان بەم زنجیرە نوێیە دەناسێنێت.

[ڤیدیۆی هەڵمەتی ڕێکلامی]
https://youtu.be/OV5zVTlE1S0

تێکەڵکردنی چالاکیە دیجیتاڵی و ئاساییەکان
ستراتیژی ئەمساڵ سەردەمێکی نوێی چالاکی Unpacked لەخۆدەگرێت، بە سوودوەرگرتن لە باشترینەکان کە چالاکی دیجیتاڵ و ئاساییەکان پێشکەشی دەکەن.
شوێنی نوێی چالاکی و چالاکی نوقمکەر و ئەزموونی دەناسێنرێت کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە سەرانسەری جیهاندا بۆ مەشقکردن و گەڕان بەدوای بەرهەمەکانماندا، هەموو ئەمانە لە ژینگەیەکی خۆش و داهێنەرانە و بە تەواوی سەرنجڕاکێشدا.
ئەزموونەکە شوێنەکان لە دڵی سێرکی پیکادیلی لە لەندەن و ناوچەی "میتپاکینگ" لە نیویۆرک داگیر دەکات – کە ئەمانیش دوو ناوچەن کە نوێنەرایەتی ووزە و وروژاندنی ڕاگەیاندنەکانی داهاتووی سامسۆنگ دەکەن. ئەم بۆنانە هەوادارانی گالاکسی، ڕۆژنامەنووسان، هاوبەشەکان و کارمەندانی سامسۆنگ لە هەموو جیهانەوە کۆدەکەنەوە، و ڕێگەیان پێدەدەن بەدوای نوێترین بەرهەم و داهێنانەکانی کۆمپانیاکەدا بگەڕێن بە شێوەیەک کە پێشتر نەیانزانیوە.

باشترینەکان لە ئارادایە
لە ئاماژەدان بە بەرهەمی نایابمان “بۆرا وەنەوشەیی Bora Purple”، کە لەسەر بنەمای بەهاکانی هەمەجۆریی و گەشبینی دانراوە، کاردەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی ڕەنگی وەنەوشەیی لە سەرتاسەری شارەکەدا، کە سامسۆنگ لەگەڵ باندی کۆری BTS لە نمایشێکی هونەریدا بەشداری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی ڤیدیۆی ڕیکلامی بۆ ئامێرە چەماوەکان لە ژێر ناونیشانی "باشترینەکان لە ئارادایە Yet to Come" لە بەرواری 10ی ئاب.
وەشانی تەواوی ڤیدیۆکە کاتژمێر٤ی ئێوارە بە کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند شوێنێکی بەناوبانگی جیهان نمایش دەکرێت، وەک مەیدانی تایمز سکوێری نیویۆرک، هەروەها لەسەر هەندێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین شاشەکانی جیهان نمایش دەکرێت.
نەک هەر ئەوە، بەڵکو زۆر شتمان لە هەگبەدایە بۆ ئێوە، لەنێویاندا بەرهەمی نوێی نایاب کە پیشانی دەدەین لە سەرانسەری جیهاندا. چاوەڕێی ئەم چالاکییە بن کە بۆ هەتاهەتایە لە یادتاندا دەمێنێتەوە.
دەتوانرێت سەیری Unpacked بکەن لە بەرواری 10ی ئابی 2022 کاتژمێر 9ی بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (2ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی گرینویچ و کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی کۆریا) لە ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ و ماڵپەڕی Samsung.com و کەناڵی یوتیوبی سامسۆنگ.
ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە بانگهێشتتان بکەین تا بەشداربن و کارلێک لەگەڵ ئەزموونی Unpackedی داهاتووی بکەن بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە 11 تا 31ی ئاب.

• شاری نیویۆرک: 60 10th Ave
• لەندەن: 55 Regent St.

Top