کۆمەڵەی وێنەکانی Samsung x LIFE ساتەوەختی ناوازەی مێژوویی دەهێنێتە ناو تەلەفزیۆنی The Frame

کۆمەڵەی وێنەکانی Samsung x LIFE ساتەوەختی ناوازەی مێژوویی دەهێنێتە ناو تەلەفزیۆنی The Frame

کۆمپانیای ساسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان -سنووردار گرێبەستێکی هاوبەشی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای Life Picure Collection ڕاگەیاند، کە بە تۆمارێکی بینراو دادەنرێت بۆ سەدەی بیستەم و یەکێکە لە گرنگترین ئەرشیفی وێنەی ئەو سەردەمە کە زیاتر لە 10 ملیۆن وێنەی کارەکتەرە مێژووییەکان و چیرۆکە گرنگەکان لەخۆدەگرێت، ئەمەش بۆ فراوانکردنی کۆمەڵەی هونەرە جوڵاوەکانە کە پێشکەشی کڕیارەکانی دەکات بۆ بەکارهێنەرانی تەلەفزیۆنی The Frame ، کە یەکێکە لە تەلەفزیۆنەکانی کۆمەڵەی " لايف ستايل" کە چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە.
بەپێی ئەم هاوبەشییە، سامسۆنگ، لە ڕێگەی فرۆشگای هونەری Samsung Art Store سپۆنسەری ٢٠ وێنەی ئەرشیفەکەی کردووە کە لە ئاستی جیهانیدا بۆ تەلەفزیۆنی The Frame بەردەست دەبێت، دەستپێک لە بیست و هەشتەمی تەمموزی ئەمساڵەوە ٢٠٢٢. و بەشداربووانی Samsung Art Store دەتوانن ئەزموونی مێژوو بکەن لە ڕێگەی ئەو وێنە سەرسوڕهێنەرانەی کە لەبەردەستیاندایە، لەگەڵ بابەتەکان لە گەشتکردن و سەرکەوتنی شەپۆلەکانی دەریا لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای کالیفۆرنیا، تا پابلۆ پیکاسۆ و چەندانی دیکە.
لەبارەی ئەم هاوبەشییە و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی فرۆشتن و بازاڕگەری لە بەشی ئۆفەری بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان -سنووردار، سیمۆن سۆنگ ڕایگەیاند: "ئێمە ئەلبوومی هونەری The Frameمان بەهێز کردووە لە پاش ڕاگەیاندنی لە ساڵی ٢٠١٧، و لە دوای ئەوەوە جەختمان لە هەمەچەشنکردنی ناوەڕۆکەکەی کردۆتەوە ، هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکەین بەردەوام بەدوای هاوبەشی نوێدا بگەڕێین بۆ ئەوەی بتوانین کۆمەڵێک کاری هونەری کوالێتی بەرز بۆ خۆشەویستانی براندی سامسۆنگ دابین بکەین. هاوبەشیمان لەگەڵ LIFE Picture Collection هاوبەشییەکی زۆر گرنگە چونکە مێژوو دەهێنرێتەوە پێش چاومان لە ڕێگەی ئەو وێنانەی کە لەلایەن ئەرشیفەوە پێشکەش دەکرێت، ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن بە یەک دوگمە نمایشیان بکەن، بەبێ ئەوەی پێیان لە هیچ پێشانگەیەک یان مۆزەخانەیەک دابنێن".
ئامانجی سامسۆنگ لە ڕێگەی هاوبەشی هاوشێوەوە بۆ ئەوەی هونەر بگاتە دەستی هەمووان، تا ڕێگە بە دەربڕینی ناوازەی چێژ بدات بۆ گەیشتن بە هەندێک لە بەناوبانگترین کارە هونەریەکان لە جیهاندا. هاوبەشی لەگەڵLIFE Picture Collection لە پێناو هێنانی کۆمەڵێک پارچەی هونەری گرنگی مێژووییە بۆ پێشانگای گەورەی تابلۆکان و دیزاینی گرافیکی و وێنەگرتن کە لە ئێستادا لە فرۆشگای Samsung Art بەردەستە. و لە پلاندایە فرۆشگایSamsung Art Store وێنەی زیاتر لە ئەرشیفی وێنەیLIFE ی بەناوبانگ پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە وێنە و کاری هونەری زیاتر بدات بۆ بەشداربووان.
تەلەفزیۆنی The Frame بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە وەک تەلەفزیۆنێک کار بکات لەکاتی هەڵکردن و وەک تابلۆیەکی هونەری کاتێک دەکوژێتەوە، ئەم تەلەفزیۆنە بریتییە لە تابلۆیەکی دیجیتاڵی داهێنەرانە کە کارە هونەریەکانی هەموو جیهان بە کوالێتی وێنەی QLED پیشان دەدات، لەگەڵ نمایشێکی بریقەداری کوژێنەرەوە لەسەر تەلەفزیۆنی The Frame بۆ ساڵی 2022. و ئەوانەی کە تەلەفزیۆنی The Frameیان هەیە دەتوانن چێژ لە کارە هونەرییە جوانەکان وەربگرن بە ڕەنگدانەوەی زۆر کەم تا بتوانن بە ڕوونی ئەوەی پیشان دەدرێت لەسەر شاشەکە ببینن. و دامەزراوە بەناوبانگەکان و گروپە هونەریەکان و هونەرمەندە سەربەخۆکان بە هەمان شێوە بەشدارییان لە دەوڵەمەندکردنی کۆمەڵەی فرۆشگای Samsung Art Store کردووە، کە بەردەوام لە فراوانبووندایە، بە شێوەیەک کە میوانداری زیاتر لە ٢٠٠٠ کاری هونەریی جۆراوجۆری کردووە کە لەگەڵ هەموو خواستە بەرزەکاندا دەگونجێت.
و هەرکەسێک تەلەفزیۆنی Frame 2022 The بکڕێت چێژ لە بەشداریکردنی Samsung Art Store بۆ ماوەی دوو مانگ وەردەگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێک لە مێژوو لە ماڵەکەی خۆیدا ڕاستەوخۆ پیشان بدات لەو ساتەی کە تەلەفزیۆن دەکڕێت.

Top