یەکەم هاووڵاتیی میسری چووە بۆشایی ئاسمان

یەکەم هاووڵاتیی میسری چووە بۆشایی ئاسمان

 

کۆمپانیای « بلوئۆریجین »، كە سەربە خاوەنی كۆمپانیای ئەمازۆنە، شەش کەسی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد، كە یەكێكیان میسرییە.

کۆمپانیای « بلوئۆریجین » کە خاوەنی «جف بزوس»ە، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین كەسەکانی جیهان، ڕۆژی پێنجشەممە شەش کەسی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد، كە یەكێكیان میسری و یەك پورتوگالییە.

ئەم دوو وڵاتە یەکەم جارە مرۆڤ دەنێرن بۆ بۆشایی ئاسمان، مووشەکەکە کەپسولی تیمی خۆی نارد بۆ سەرەوەی هێڵی کارمان کەبە سنووری بۆشایی ئاسمان ناسراوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

سارا سەبری یەکەم میسرییە کە توانیی بەم مووشەکە زەوی بەجێبهێڵێت و بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە بۆشاییدا بمێنێتەوە.

ئەرکەکانی « بلوئۆریجین » بریتییە لە گواستنەوەی گەشتیاران و گەشتیاران پارە دەدەن بۆ ئەوەی بچنە بۆشایی ئاسمان ، هەرچەندە ڕێكخراوێك پارەی گەشتی هاووڵاتییە میسرییەكەی داوە.  

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top