لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە تایلەند سێزدە کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە تایلەند سێزدە کەس گیانیان لەدەستدا

 

دوای ئاگر كەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە پارێزگای چونبۆری كە دەكەوێتە بانكۆكی پایتەختی تایلەند بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان 13 کەس گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیكەش برینداربوون.

ئاگرەکە لەم یانەیە لە ناوچەی ساتاهیپ لە بانکۆک ڕۆژی هەینی کاتژمێر 00.45 بەکاتی ناوخۆیی دەستی پێکرد.

لەو وێنانەی كەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دەبینرێت كە دووکەڵ لە دەرگای هاتنە ژوورەوەی ئەم یانەیە بەرزدەبێتەوە و  خەڵکێك كە جلوبەرگیان ئاگری گرتووە هەڵدێن و هەوڵ دەدەن خۆیان ڕزگار بكەن.

جێگای ئاماژەیە، کە لە ساڵی 2009دا ئاگر لە یانەیەکی شەوانە لە بانکۆک کەوتەوە، 66 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top