سێ ساڵ حوکمڕانی مەسرور بارزانی.

سێ ساڵ حوکمڕانی مەسرور بارزانی.

تیۆرو چەمکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریی فەرمانڕەوایی، وەک ئەزموون و واتاو فەلسەفەی سیاسی گەلێک جوداو جیاوازە لە گەڵ نەریتی واقیعی و پراکتیکیانەی پرەنسیپەکانی حوکمڕایی یان باشتر حوکمڕانی ڕەشیدو ڕاقیی.

ئەمە پرس و بابەتێکی فرە رەھەندە و کاتی زۆری ئەوێ بۆ توێژینەوە، رێک وا سێ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت،کابینەیەک توانی تەواوی بەربەستەکان تێک بشکێنێ، مەحاڵ بگۆڕێت بۆ حاڵ، قەیران تێپەڕێنێت بۆ دۆخی دڵنیایی، رەچەتەیەک چارەسەر پێشکەش بکات لە دنیای لێبڕینی بودجەو شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و کۆتایی بە جەنگی دەرونی و تەندروستی و ئابوری جەنگی روبەرڕووبونەوەی پەتای کوشندەی کۆڤید و کۆتایی ھاتنی بە شێوازێکی مۆدێرن و ستاندارد.

تێپەڕاندنی ھەموو ئەمانە ئاسان نەبوە لەکاتێکا بشتەوێ خزمەت بکەیت ، دۆست و نەیار هاوپەیمان و ئۆپۆزسیۆن ھەم لەسەنگەردا بن و ھەم لەگەڵتابن پێکەوە، کورد وتەنی مەڕیش بیت و گورگیش بیت،
لەم دۆخە سیاسییە نالەبارو ڕەوشە مەترسیدارانەی ڕابردوو، مەسرور بارزانی نەیشاردۆتەوە کە کەموو کورتی زۆرەو دنیایەک ناعەدالەتی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات لە گشت جومگەکانی دەسەڵات ھەبووە و ئێستاش بەشێکی باشی ماوە،
بیرمە لە کاتی دامەزراندنی کابینەکەیدا حکومەتی بە موڵکی خەڵک ناوزەند کرد
وەزیری وا ھەبوو لە روبەرووبونەوەی تەلەفزیۆنی و لە ناو کایەکاندا بە دوای گەندەڵی دەگەڕا بۆ ئەوەی پارچە پارچەی بکات
ئەم ئیرادەیە خۆ راگری ئەوێ مرۆڤ گەلێک نابێت ھیچ بەربەستێک بیوەستێنێ کەچی تۆش لێرە غیابی ،غیابی بە وێنەی قوتابییەکی تەرقین قەید کراو لە زانکۆ لەسەر نەھاتنی و دواکەوتنی لە وانەکانی،ئاخر تۆیەک قوتابیت چۆن ئەبێت بۆ مەرامەکەت تێنەکۆشی
تۆیەک لە کۆبونەوەی مەسرور بارزانی لە گەڵ رۆژنامەنوسان پێناسی کەسێتی تاکی رۆژنامەنوسان دەکەی بە بەرەی رەش و سپی ،
پاڵپشت و نەیار، کەچی ئەوە تۆی لێرە غیابی نەدەبوو ئەوە روبات.
دەبوو ئێوە بونایە شێرە قەڵەمبازەکانی بەرگری لە داواکاری میللەت و دۆزینەوەی رێگە چارەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک و رێنیشاندەری راستی بۆ حکومەت
رێگەیەک کە حکومەت لە چاوی کامێراکانی ئێوەوە کەموکورتی و خراپەکانی ببینایە وەک شکانی بۆڕییە ناسکەکەی ئاوی ئیفرازی ھەولێر لە قەڵەمە پڕ حوبرەکەی ئێوەوە بیخوێندایەتەوە وەک وتارە مەلحەمەکەی ئەگەر ئەتەوێ موفلیس نەبیت موخلیس مەبە.
ئێوە وازبێنن لە نەبونی پەیوەندیتان لە گەڵ تیمی حکومەت و راگەیاندنی حکومەت و پەیوەندی حکومەت وەک خۆتان ئاماژەتان پێ یا کە ھیچ ھەماھەنگی و پەیوەندی و بیرو راگۆڕینەوە نییە لە نێوان تۆی رۆژنامەنوس و تینی راگەیاندنی مەسرور بارزانی ئەمەیان بۆ وتارێکی دیکە لێدەگەڕێم.
تۆ ببە بە ئاوێنەی خەڵک تۆ ببە فریاد رەسی ئاواتەکانیمیللەتێکی ماندوو لە تێکۆشان ببە بەسەنگەری بەرگری لە ماف و شایستەیان
تۆ ئێستا لە ھەڕەتی دەنگی دلێرانەدای ئەم وڵاتەش پێویستی بە ھەموومانە و ھەر کەسێک بە تواناکەی خۆی،
بۆ دەبێت رۆژنامەنوسێک جنێو بات خۆشەویست بێت؟
بۆ دەبێت کەناڵێک رەخنە بگرێت خۆشەویست بێت؟
بۆ دەبێت مەلایەک ئەنتی دەسەڵات کات بەناوبانگ بێت؟
بۆ دەبێت سیاسییەک خۆی بۆ دەسەڵات تێدەکۆشێ کەچی دژە دەسەڵاتی حازری بێت لایەنگری ھەبێت؟
ئێوەو حکومەت دەتوانن پێکەوە وا بکەن رەنگەکان وەک یەک بن و جۆرو قەبارەکانیش
ئەگەر ئەدای کاری خۆتان پیشەیانەو نوسەرانە تەلیسمەی سەر بابەتەکانی بکەن دڵنیابە ئێوەش و دەسەڵات و میللەت بە چاوی خزمەت دەڕواننە رەوڕەوەی خزمەتکردنی وڵات
ئیتر گوێمان لێنابێ
رۆژنامەنوس حەزی لێنەبێ گامێشێ بکا بە مێشێ
حکومەت حەزی لێنەبێ رۆژنامە نوسێ بکابەجاسوسێ

Top