کارگەی سەربازی فەرەنسا تەقییەوە

کارگەی سەربازی فەرەنسا تەقییەوە

 

 

 

میدیا ناوخۆییەكانی فەڕەنسا بڵاویان کردەوە، کە تەقینەوەیەک لە کارگەیەكی دروستكردنی كەل و پەلی سەربازی لە باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا ڕوویدا و چەند کەسێکیش برینداربوون.

پاش نیوەڕۆی دوێنێ بە کاتی ناوخۆیی، تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە کارگەی کەرەستە سەربازییەکانی فەرەنسا لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕوویدا.

هەروەها هەندێک لە سەرچاوەی  هەواڵ ڕیانگەیاندووە، کە لە تەقینەوەکەدا هەشت کەس برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەكان باری تەندروستیی ناجێگیرە.

تا ئێستاهیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە بڵاونەكراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top