چین هاوردەکردنی میوەی لە تایوانەوە ڕاگرت

چین هاوردەکردنی میوەی لە تایوانەوە ڕاگرت

 

چین دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان هاوردەکردنی میوە و دوو جۆری ماسی لەم دوورگەیە راگرت.

دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی چین ڕایگەیاند: کە هاوردەکردنی میوەی وەک ترێ و لیمۆ و پرتەقاڵ و هەروەها ماسیی کلک سپی و ماسی خاڵدار لەو ناوچەیەدا ڕاگرتووە.

بڕیارەکەی پەکین دەکرێت وەک سزایەكی ئابووری لێکبدرێتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بڕیاری قەدەغەکردنەکە لەسەر بنەمای ڕێنمایی پەیوەندیدار و مەرجەکانی سەلامەتی خۆراک دراوە، هەروەها داوایان لە سەرجەم یەکە گومرگییەکان کردووە کە پابەندبن بەم بڕیارە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە گەشتەکەی پیلۆسی و ئەگەری سزا ئابوورییەکانی پەیوەست بەوەوە نەکراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top