سەردانەكەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان هەرای ناوەتەوە

سەردانەكەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان هەرای ناوەتەوە

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێكدا سەبارەت بە سەردانەكەی نانسی پیڵۆسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان دەڵێت: ڕووسیا پێی وایە ئەم سەردانەی پیڵۆسی بۆ تایوان کارێکی  وروژێنەرانەیە  و ئامانج لێی فشار کردنە بۆ سەر چین.

لەلای خۆیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە كە وڵاتەكەی پشتیوانی لە بنچینەی سیاسەتی یەک چین دەکات و دژایەتی " سەربەخۆیی " تایوان دەکات لە هەر شێوەیەکدا بێت.

 

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوە كردووە كە چین مافی خۆیەتی سەروەریی خاکەکەی خۆی بپارێزێت. هەر چی مۆسكۆیشە جەخت لەوە دەكاتەوە كە سەردانەکەی پیڵۆسی بۆ تایوان ڕەنگە ئەمەریکا بخاتە سەر ئاڕاستەی بەریەککەوتن لەگەڵ چیندا.

 

 

Top