پێشبڕكێی هەڵگرتنی هاوسەران

پێشبڕكێی هەڵگرتنی هاوسەران

پێشبڕكێیەكی ساڵانەیە لە ئەمریكا و لە ویلایەتی ویسكۆنسن بۆ خۆشی ئەنجام دەدرێت، ماوەی دوو ساڵ بوو لە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و كەرەنتینەدا پێشبڕكێیەكە وەستێنرا بوو، بەڵام ئەمساڵ بۆ جارێكی دیكە كرایەوە، پێشبڕكێیەكە بریتییە لە هەڵگرتنی هاوسەران لەلایەن مێردەكانیانەوە، كە ماوەیەكی دیاریكراو هەیە، كێ براوە بێت دەتوانێت خەڵاتی پێشبڕكێیەكە بباتەوە، هەمان پێشبڕكێی لە وڵاتی رووسیاش ئەنجام دراوە، لە پێشبڕكێكەی ئەمریكادا، پیاوێك بە ناوی كالیب و هاوسەرەكەی جۆستین رۆسڵەر توانییان نازناوەكە ببەنەوە و یەك دەفتەر دۆلار خەڵاتەكە بە دەست بهێنن، پیاوەكە دەڵێت: «كاتێك هاوسەرەكەت لاواز بێت، دەتوانیت زۆر خەڵات ببیەتەوە، بەڵام ئەوانی دیكە زۆربەیان هاوسەرەكانیان قەڵەو بوون، بەمەش من توانیم بەسەریاندا سەركەوم، لە دیمەنە سەیرەكانی پێشبڕكێیەكەدا چەندین وێنەی سەیر و سەمەرە دەردەكەوێت كە زۆربەیان بەر لەوەی بگەنە هێڵی كۆتایی دەكەون.

 

Top