گرنگیی ڤیتامین C بۆ تەندروستیی پێست

گرنگیی ڤیتامین  C بۆ تەندروستیی پێست

ڤیتامین C كە بە ترشی ئەسكۆربیك Ascorbic acid ناسراوە، بەشێكی گرنگە لە تەندروستیی پێست، وەكو ماددەیەكی دژەئۆكسانی بەهێز و فاكتەرێكی زۆر گرنگی دروستبوونی كۆلاجین، لەوكاتەی كە بە رێژەیەكی باش جێگرە لە چینی سەرەوە و ژێرەوەی پێستدا، جگە لەمانە، ڤیتامین C هاندەرە بۆ زووتر چاكبوونەوەی برینەكان، هەروەها رۆڵی هەیە لە پاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و زیانەكانی كەم دەكاتەوە، لە لایەكی دیكەوە بەكارهێنانی كرێم، یان گیراوەی ڤیتامین C راستەوخۆ بۆ پێست سوودبەخشە، بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و كەمكردنەوەی لۆچبوونی پێست، بەتایبەتی كە لەگەڵ ڤیتامین E تێكەڵ دەكرێت، هەروەها بۆ حاڵەتەكانی وشكبوونی پێست سوودی هەیە. گەلێك هۆكار دەبنە ئەگەری كەمبوونی چڕیی ڤیتامین C لە پێستدا وەكو: كەمیی ڤیتامین C لە خۆراك، جگەرەكێشان، هەروەهاپیسبوونی هەوا بەتایبەتی رێژەی بەرزی گازی ئۆزۆن. كاریگەرییەكانی كەمی ڤیتامین C لەسەر پێستدا بریتین لە: كەمبوونەوەی رێژەی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برینەكانی پێست، وشكبوون و زبربوونی پێست، پەیدابوونی خاڵی وردی خوێنبەربوون لە چینی ژێرەوەی پێستدا، هەروەها زوو چرچبوونی پێست.

 

Top