چۆن پەستانی بەرزی خوێن زیان بە چاو دەگەیەنێت؟

چۆن پەستانی بەرزی خوێن زیان بە چاو دەگەیەنێت؟

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر فەرامۆش بكرێت، یان بە تەواوی كۆنتڕۆڵ نەكرێت، ئەوا گەلێك زیان بە چاو دەگەیەنێت، كە بریتین لە:

•نەخۆشیی تۆڕی چاو Retina بە شێوەی تێكدان، یان كەمكردنەوەی هاتووچۆی خوێن بۆ تۆڕی چاو، دەرەنجام تێكچوونی خانەكان و گرفتی گەورە لە كرداری بینیندا درووست دەكات، كە لەوانەیە كار بگاتە كوێری.

•گرفت لە ئەو تۆڕانەی بۆڕییەكانی خوێن، كە كەوتوونەتە ژێر تۆڕی چاو و خوێن بۆ تۆڕی چاو دابین دەكەن، هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەی شلە لەژێر تۆڕی چاودا، ئەم حاڵەتە زیاتر لە گەنجە تووشبووەكاندا روو دەدات، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەیەكی كتوپڕی پەستانی خوێن.

•تێكدانی دەماری بینین كە تۆڕەی چاو بە مێشك دەبەستێتەوە، ئەمەش بە مەترسیدارترین گرفتی پەستانی بەرز بۆ چاوەكان هەژمار دەكرێت، چونكە دەبێتە هۆی كوێربوونی هەمیشەیی.

•هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هاندەرە بۆ ئاڵۆزتركردنی هەر حاڵەت و نەخۆشییەكی چاو، كە لە تووشبووی پەستانی بەرزدا هەبێت، بۆنموونە ئاوی رەش Glaucoma.

 

Top