سوودەكانی خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ

سوودەكانی خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ

ئەمە سەلمێنراوە كە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو رۆژانە سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بەڵام خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ سوودی زیاتریشی هەیە، بەتایبەتی بەیانییان راستەوخۆ پاش لە خەوهەڵسان، كە بەگشتی رێژەی شلەی لەش كەم دەبێتەوە، هەروەها پێش ژەمە سەرەكییەكانی خواردن و پێش دەستپێكی مەشقی وەرزشی. سوودەكانی خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ بریتین لە: پاككردنەوەی لەش لە ماددە نەخوازراو و زیانبەخشەكان، بەزركردنەوەی ئاستی وزەی لەش، پاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و خۆپاراستن لە قەبزی، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، خێراكردنی كرداری میتابۆلیزم Metabolism، یان كرداری بەدەستهێنانی وزە لە خۆراك، پاراستنی تەندروستیی قژ، سافكردنی پێست، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، خۆپاراستن لە ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە، هەروەها باشتركردنی مەزاج و خۆپاراستن لە سەرئێشە. بەگشتی خواردنەوەی 250-500 میللیلیتر ئاو بەیانییان، یان پێش ژەمە سەرەكییەكانی خواردن رێنمایی دەكرێت، هەرگیز باش نییە كە زیاتر لە یەك لیتر ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە، چونكە گورچیلەكان لە یەك كاتدا توانای مامەڵكردنیان لە گەڵ یەك لیتر ئاو زیاتر نییە.

 

Top