ئەتەكێتی كچانەی رۆژانە لەگەڵ دەوروبەردا

ئەتەكێتی كچانەی رۆژانە لەگەڵ دەوروبەردا

خانمانەییت مانای جوانیتە، جوانیت بەندە بە مامەڵەكردن و جووڵە و هەڵسوكەوت و جلوبەرگ و ماكیاژ و خشڵەكانتەوە، هەموو ئەوانە دیمەنی جوانیت تەواو دەكەن، بەر لەوەی هەست بكەیت كە جوانیت بە لووتكە گەیشتووە، پێویستە ئاگاداری هەڵسوكەوت و شێوازی ئەتەكێتت بیت، بە تایبەت لەگەڵ دەوروبەر و، بە شێوەیەكی گشتی لەگەڵ كۆمەڵگە، وەك خانمێك دەتوانیت لە رێگەی ئەتەكێت و شێوەی مامەڵەكردنتەوە لووتكەی جوانی بە دەست بهێنیت. سەرەتا پێویستە بۆشاییەك نێوان خۆت و كەسانی نەناسراو، یان ئەوانەی بە تەواوی ناتناسن، دروست بكەیت، بۆ ئەوەی بە ئاسانی نەتوانن پێت بگەن و كەسایەتیت بەرز بنرخێنن، هەمیشە بە شێوەیەكی گران و سەنگین دەربكەوە، خۆت لە هەموو كارێك هەڵمەقورتێنە، نهێنیی كەسانی دیكە بپارێزە و ئەگەر بۆ خۆشیش بێت مەیدركێنە، نهێنیی ماڵەوە مەبە دەرەوە، تەنانەت لای ئەو كەسەش كە نزیكترین كەستە و جێگەی متمانەیە، رێز لە بۆچوونی كەسانی دیكە بگرە، بەڵام مەهێڵە بەسەرتدا زاڵ بن، كاتێك داواكاریت دەبێت بە جوانترین شێوە داواكارییەكەت پێشكەش بكە، لە زەمكردن و باسكردنی كەسانی دیكەوە بە دوور بە، كاتێك یەكێك متمانەی پێتە، باسی كەسانی دیكەی لا مەكە، چونكە رەنگە متمانەت لە دەست بدەیت، بەهۆی ئەوەی دەزانێت كە دواجار لای كەسێكی دیكەش باسی ئەو دەكەیت، با شێوازێكی قسەكردنی نەرمونیانت هەبێت، پێكەنینت سنووردار بكە، رەچاوی جلوبەرگت بەپێی كات بكە بۆ شوێنەكان، چونكە پۆشاك تا ڕادەیەكی زۆر گوزارشت لە كەسایەتیت دەكات لە ناو كۆمەڵگەدا.

Top