ئافرەت لە دیوەخانە سوڵحکاریيەکەی من و تۆدا

ئافرەت لە دیوەخانە سوڵحکاریيەکەی من و تۆدا

سوڵح لە کۆمەڵگةی مندا لە جێگةی یاساو دادگاییە، لە بابەتی سوڵحکاریدا پیاو مەحقوڵ و دەست ڕۆیشتووەکان لەدیوەخانی دادگا ڕۆڵی دادوەرێکی بێڕةحم و بێ هەست دەبینن.
چونکە تاکە باجدەر و تاکە قوربانیدەریان دەبێت منی ئافرەت بم، ئافرەت لە دیوەخانە دادگەریەکەی من و تۆدا هاوشێوەی کەرستەیێکی بێ نرخ و بێ بەها دەبەخشرێت و سەوداگەری پێدەکرێت.
ئافرەت لە دیوەخانە سوڵحکاريیەکەی من و تۆدا هاوشێوەی پولەکانی قومار یاری پێوە دەکرێت.
ئافرەت لە دیوەخانە عەشیرەت خوازەکەی ئێمەدا لە جیاتی پارەو خوێنی مردوو و تیرۆرکراوێک لە نێو خێڵە فکر و بیر ماوەبەسەرچووەکان دەبەخشرێت، ئافرەت لە دیوەخانە خۆش ئامێزەکەی من و تۆدا وەکو بێ گیان و بێ ڕائیێک خۆشی ژیانی لێ زەوت دەکرێت، وەکو بێنازێک ناچار دەکرێت ملی ڕێگا بگرێتەبەر بە سەرگەردان یە بریار لەسەر دراوەکە ڕازی بێت.
ئەگینا ئەو گیانەی کە تەنها خۆی هەستی پێدەکات لە ناخیدا، دەبێت کۆتا ساتەکانی بێت ڕووبەڕووی ئەو ئاڵێنگاریيە عەشیرەت سازێندراوانە ببێتەوە.
ئا لێرە لە سازشە چارەنووس سازەکانی دیوەخانەکەی ئێمەدا ئەو بە مرۆڤ نەبیندراوە دەبێت باجی هەموو شتە قەومێندراوەکانی دەورووبەری بدات.
ئا لێرەدا دەبێت ئافرەتەکانمان گوێڕایاڵانە بەرەو پیری مەرگە خوڵقێندراوەکەیان بچن، بێ ئاوڕدانەوە، بێ دەم کردنەوە بە مەرگە بڕیار لەسەر دراوەکەیان ڕازی ببت.
لە کۆمەڵگایی مندا مێیەکان بەمنداڵی بە لەدایک نەبویی لە دیوەخانی سوڵح سازکەردا هاوشێوەیی بووکە شوشەیێکی دەست منداڵێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ماڵە باجێنەیان پێدەکرێت.
ئاخۆ دەبێت لەکوێیی دینەکەم من بە کەرستەو کۆیلە نیشاندرابم، ئاخۆ دەبێت لەکام دانیشتنی مرۆڤ دۆستانە قسەکانی منێکی مێ بێ بەهاو ناپێویست داندرابن، ئاخۆ دەبێت لەکامە قوژمنی مرۆڤایەتی من وەکو نامرۆڤێک ناسێندرابم، ئاخۆ دەبێت لە کامە وڵات و شار من وەک قوربانی بێگوناهـ سزادرابم.
ئاخۆ دەبێت من هەڵەنەبم ئەوان ڕاست نەکەن، دەکرێت من زیاتر لە وجود و بونم، خۆم گەورەتر نەکردبێت، دەکرێت منێکی ئافرەت مێیەتی خۆم بەسەرخۆمدا زۆر بە پیرۆز نەزانیبێت، دەکرێت من لەنێو خەیاڵێکی هەڵبەستراوی خۆبەمرۆڤ زاندا نەبم.
ئیتر من سەرم لەم دونیا بێ بەزەی و کەرستەسازیە دەناچێت، ڕۆح و گیانی منی مێ هێندە بە ئاسانی لەنێو فکرە کۆنخوازییەکاندا بێ بەهاو بێنرخ و شەق تێهەڵدراو نیشان دەدرێت.

 

 

کوردستان یاسین

Top