هەولێر لە بن زاری ئەنقەرەو تاران تێ دەگات بەغداش هەرفێرە نەزیرۆکان بخوێنێ ..
لەکاتێکدابەغدا رۆژانێکی پڕ لە کەشوهەوای سیاسی بارگاوی بەگرژی وتووندوتیژی بەرێدەکرد ولەئەنجامی زنجیرە تۆمارییە دەنگییەکەی نوری مالکی دا کێرڤی سیاسیی لایەنە عێراقییەکانی شیعە مەزهەب لە بەرامبەر یەکتری دا لە هەڵبەزودابەزو ڕووبە ڕووبوونەوە دابوو، ولەوڵاوەش گرفتە درێژخایەنەکەی(حەکایەتی مێش)ی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و بەبن بەست گەیشتینی پرۆسەی سیاسی لە بەغدا مژاری گەرمی رۆژەڤی میدیاکان بوو،تۆپبارانکردنی رۆژی چوارشەممە 20-7-2022ی ناوچەی گەشتیاری پەرەخێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلایان سوپای تورکیا وەرەقەی یاریی سەرمێزەی عێراقی تێکەڵ وپێکەڵ کرد و زومی کامیرای میدیاکان وچاوی چاودێرانی سیاسیی ونێوەندەکانی لە بەغداوە گواستەو ەسەرسەیرانگای پەرەخێ لە زاخۆ وکوردستان وبەغدای نێوئان ساتی قلیشانەوەوتەقینەوەی شەقامی لایەنە دژەکانی هێورکردەوە..!
بۆردومانی پەرخێ هەرچییەک بسەلمێنێ سەرەتا ئەو راستییە دەسەلمێنێ ئەنقەرە و تاران دوودیوی یەک دراون وهەریەکە تای هاوکێشەی لێدانن
بۆبێ هێزکردنی پێگەی ئابوری و سیاسیی هەرێمی کوردستان .
ئاخر هێشتا کۆبونەوەی سێقۆڵی لوتکەی(رووسیا وئێران وتورکیا) ، 24
کاژێری بەسەردا تێنەپەڕیوو ، بەتایبەتیش ئامۆژگاریەکەی خامەنەئی بۆ تورکەکان و ئەردۆگان لەبارەی هێرش نەکردنە سەرسوریا وناوچەکانی رۆژاوای کوردستان وا ناوچەیەکی گەشتیاری شاری زاخۆی ستراتیژی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆردومان دەکرێ وژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل وگەشتیاری عەرەبی عێراق دەبنە قوربانی وشەهید وبرینداردەبن .
ئەم بوردومانەی رۆژی چوارشەمەکە جاری سێیەمە لەو ماوەیەدا روویدا، لەم ساتەوەختەدا ڕەهەندەکانی کۆبوونەوەی لوتکەی تاران دێننەوە نێوبیرو هزرمان،کە دوای کۆبوونەوەی جدە کۆبونەوەی لوتکە (6+3) هات ، هەروا بوردمانکردنەکانی ئێران بۆسەر کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان وهێرشی دڕۆنەکان بۆسەر فرۆکەخانەی هەولێریش دێنێتەوە بیروهزرمان ولەهەمووبۆردومانەکانیشدا جا چ ئێرانی یا تورکی داهەڵوێستیی زارەکی
بەغدا بۆ چاوی کامراو مایکە رەنگاورەنگەکانی میدیاکانمان لەبەرچاو و
لەبیرە کە چۆن چۆنی (صحافانە- محمد سعید صحاف) ئاسا دێنە گۆ..!
وەڵێ ئەم جارە وێرای لێدان لە کەرتی وزە وفرۆکە خانەی هەولێر، وێرای
لێدان لەکەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ لەلایەن هەردوو درواسێ ئێران و تورکیاوە،عێراق لەناخەوە بەختەوەرەو کەتۆتە هەلەکە سەمای خۆشی .. چونکە وا ئارەزوووئاواتی دێرینی ئەوانەی گەر بەدەستی خۆشی بە ئەنجام نەگەیشتبن وا بەدڵی ئەون و وا دێنە دی وئیتربەغدائەو گۆیەی کەتۆتە بە قاشۆیی و دەیەوێ گورزی ئابوری و سیاسی خۆی ڕاوەشێنێتە هەولێر.
هەردوای رووداوەکە لێدوانی هەندێ لە بەرپرسانی عێراق ئەو ئاماژەو مانا ترسناکەیان لە نێودێرەکانیدا حەشاردراوە جاچ بۆمەبەستی داخستنی سنووروفرۆکەخانەکان بێ بە ڕووی تورکیاوە ،یا بۆ پێشاندانی بێ هێزی وبێ دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان..! سەرباری هاتنەوە سەر زاری ئەم دەستەواژانەش (ناوچەکانی باکوروباکوری خۆشەویستمان و هاونیشتیمانیانمان لەباکور..!! شیمالنا الحبیبە..!!) لەلایەن عەرەبە شۆفینییە عێراقییەکان دوای رووداوەکە فیتەی حەڕام زادەکانە، ئاوازە نە شازەکە دێننەوە گوێمان و لەکاتێکدا کوردستانیانی نیشتیمان پەروەرنەک هەر حەز بەبیستنی ناکەن،بەڵکو لەگەڵ بیستنەوەی کەلتوری داپلۆساندن وشۆفینیەتی حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و رژێمی حوکمرانی دیکتاتۆریەتی سەدامیان دێتەوە بیر .
بۆیە ئێمە بۆ نەزیرۆکەکانی بەغدایێ گریانمان نایێ و دەزانین هەڵایەکە بۆ هەریسەکەیەو ئەو فرمێسکەی بۆحکومەتی کوردستان هەڵی دەرێژن فرمێسکی تیمساحانەیەو لەخۆشەویستی و دلسۆزیان نییە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەزموونە سیاسییە حوکمڕانیەکەی .
لێرەدا پێویستە نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو راستییە ئاگاداربکرێنەوە کەوا لە بۆردومانەکەی ناوچەی بەرەخێی شاری زاخۆی ستراتیژی هەرێمی کوردستاندا هەرسێ وڵات :
(ئێران ، تورکیاوعێراق) بەرپرسی سەرەکی بۆردوومان و رووداوەکەن چونکە گەر ئێران هەربڕو بیانویەکی هەبێ بۆ بۆردمانکردن و لێدان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان و هێرشی دڕۆنەکان بۆسەرهەولێر لەلایەن هێزو لایەنگیرانی خویەوە ، ئەوە لە بێ هێزی دەسەڵاتی بەغدا دایە،کە بە رۆژی روناک وبە شەوی تاریک سنووری زەمینی و ئاسمانی دەبەزێندرێیت و سەروەری پێ شێل دەکا،هەڵبەتە دیارە پاراستنی سنوورو ئاسمانی وڵات لەدەست بەغدایە نەک هەولێر .
خۆگەر تورکیاش هەر بڕوبیانوو وهەنجەتێکی هەبێ بۆ بۆردومان کردنی خاکی هەرێمی کوردستان بە لەشکرکێشی بەردەوام و بە بۆردومانی رۆژی 20-7-2020 یشەوە ئەوە حکومەتی بەغدایە ئەو مافەڕەوایەی بە تورکیا بەخشیوە تا سنووری هەرێمی کوردستان ببەزێنێ وبۆردومانی
بکات. ئەو ماف ڕەوا پێ دیتنە لە لایەن بەغداوە بە ئەنقەرە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی سەدام حسین و سەرەتای ساڵانی هەشتاکانەوە لەساڵی 1983 وە لە ( 5 کم ) بۆ سەردەمی مالکی و پاشان عەبادی لە ساڵی 2017 لەڕکی هەولێرو ریفڕاندۆمی سەربەخۆی کوردستان بوو بە ( 30کم تا 40کم) .
ئێستا تورکیا لەسایەی سەری دەسەڵاتی بەغداوە ،نەک لەسایەی دەسەڵاتی
هەولێردا لە جوغزو قوڵایی 30 کم تا 50 کم وزیاتریش بۆنێوقوڵایی خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆردومان دەکاو و دەکوژێ ودەبڕێ و خاکیش سوتماک دەکات .
هەرتورکەکانتشن چاولە ئێرانییەکان دەکەنەوە وەک ئەوان ڕەمەکی و شەڵم کوێرم هیچ ناپارێزم لە بۆردومانی سەرسنوور وکوێستان و لەوەرگاکانەوە بۆ بۆردومان و لێدان لەکەرتی وزە و فرۆکەخانەی هەولێرتەشەنەی سەند و بەری لێ نەگرا وبەغداش هەر خەریکی لیژنەو لیژنەکاری بوو، ئەوا بەغدای بەرێزکازمی وبەغدای پۆست کازمی وەک بەغدای سەردەمی نوری مالکی وپاشان بەغدای سەردەمی عەبادی هەرنەزیرۆکان دەخوێنێ
وهەر دێتەوە سەر یاسینی گۆلکێ .
هەولێر 22-7-2022