قوماشی نەرمونیان لە كەشی گەرمادا بەسوودە

قوماشی نەرمونیان لە كەشی گەرمادا بەسوودە

پۆشاكی دروستكراو لە كەتان یان پەموو، یەكێكە لەو جلانەی كە هەمیشە لە وەرزەكانی بەهار و هاویندا باو دەبن، بەهۆی ئەو نەرمونیانەییەی هەیەتی، هەروەها جلێكی گونجاوە بۆ كەشی گەرما، هەروەها ناسكی و نەرمیان پێوە دیارە، ئەمەش وای كردووە ببێتە باوترین جۆرەكانی قوماش كە لە جلی هاوینەدا بەكاردێن، پێویستە خانمان لە وەرزی هاویندا گرنگی بە جلوبەرگی بەرین و كراوە بدەن، بۆ ئەوەی جەستەیان لە گەرماوە بە دوور بێت و هەروەها مۆدێكی نایابیشیان بۆ دەستبەر بكات. پانتۆڵی بەرین و نەرم، یەكێكە لە گونجاوترین مۆدەكانی ئەو وەرزە، گۆڤاری (پیۆر واو)ی تایبەت بە جلوبەرگ، ئاماژەی بە جوانیی پانتۆڵی پەموو (كەتان) كردووە و نووسراوە: خانمان دەتوانن ئەو جۆرە پانتۆڵە بكەن بە مۆدی سەرەكی لە وەرزی گەرمادا، بەتایبەت بۆ ئەوانەی كە قاچیان باریكە، یان لاوازن، دەتوانن وەك جلی سەرەكیی سەر كار و دەوام بیپۆشن، هەروەها بوونی نەخشێكی ستوونی لە نێو ئەو جۆرە پانتۆڵەدا، زیاتر سەرنجڕاكێش و ناوازەی دەكات، ئەگەر ویستت مۆدی هەفتاكان زیندوو بكەیتەوە، ئەو جۆرە پانتۆڵانە بەدەست بهێنە كە هێڵی ئاسۆییان تێدایە، سەبارەت بە رەنگی پانتۆڵی كەتان مەرج نییە تەنیا رەش، یان سپی بێت، بەڵكو رەنگەكانی دیكەش بۆ وەرزی هاوین جوانن.

 

Top