پێڵاوی شكۆڵاتە

پێڵاوی  شكۆڵاتە

 كۆمپانیای (نایكی ئایر فۆرس)، لە یادی دامەزراندنی (25) ساڵەیدا، وەك رێكلامێك بۆ پێڵاوەكانی، تا زۆرترین خەڵك سەرنجی بدەن، هەموو پێڵاوەكانی لە شكۆڵاتە دروست كرد، ئەوەش بە داواكردن لە كارگەیەكی شیرینی، بۆ دروستكردنی پێڵاوی شكۆڵاتە، چونكە كاتێك خواردنێك دەخۆیت، بێگومان سەیریشی دەكەیت، بەم جۆرە سەرنجی ئامادەبووان و خەڵكی دیكەشیان لە پێڵاوە شكۆڵاتەییەكەیان وەرگرت، ناوی پێڵاوە شكۆڵاتەكانیش بریتیین لە: ئایر تێرنەر، نایكی دانك، بلێزەر، هەموو ئەوانە لە نمایشێكی تایبەتی كۆمپانیای نایكی پیشان دران، وێڕای ئەوەی كە پێڵاوی خانمانیشیان لە شكۆڵاتە نەخشاندبوو بۆ ئەو ئافرەتانەی سەردانی نمایشەكە دەكەن.

Top