بۆ سێهەم جار پڕۆژەی نیشتیمان بڵاوكرایەوە

بۆ سێهەم جار پڕۆژەی نیشتیمان بڵاوكرایەوە

بۆ ناساندنی هۆنراوەو ئاوازی ڕەسەنی كوردی بە نەتەوەكانی دیكەی جیهاندا, پڕۆژەی نیشتمانی3 بڵاوبۆوەو هونەرمەند (ئەیوب عەلی) لەم كارە هونەرییە بەشدارەو بە چوار شێوەزار گۆرانی پێشكەش دەكات .

بۆ سێهەم جار (پڕۆژەی نیشتیمان) بەرهەمهات كە تۆڕی میدیایی ڕووداو سپۆنسەری ئەم كارە هونەرییەیەو كۆمپانیای(accords croises) كاری بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی ئەم ئەڵبۆمە موزیكییەی كردووە .

بۆ سێهەم جار پڕۆژەی نیشتیمان بڵاوكرایەوە

ئەم ئەڵبۆمە بە هاوبەشی 7  هونەرمەند و موسیزیانی بەئەزموون بەرهەم هاتووەو ژمارەیەك ئامێری موزیكی تێیدا بەكارهاتووە وەك زووڕنا و كەمانچە و باڵەبان و سەنتوور عود,هەروەها هونەرمەند (ئەیوب عەلی) بە شێوەزاری كرمانجی و زازاكی و كەلهوڕی و هەورامی لەم پڕۆژەیە بەشدارەو گۆرانی دەچڕێت و هونەرمەند (گۆران كامل) كاری ئامادەكردنی ئەلبۆمەكەی ئەنجامداوەو هونەرمەند (هەژار زەهاوی) سەرپشتیاری ئەم كارە هونەرییەی كردووە .

ئاسۆ كاكەیی

Top