جلوبەرگی بووك لە رەنگی رەش

جلوبەرگی بووك لە رەنگی رەش

 هەمیشە جلی بووك سپی و هی زاواش رەش بووە، ئەویش وەك لای هەندێك كەس باوە، دەڵێن زاوا بۆیە جلی رەشە، چونكە لەو رۆژەوە ماڵوێرانی بەسەرخۆیدا دەهێنێت، خانمی بووكیش بە جلێكی سپی و داهاتوویەكی رووناك و سپییەوە دەچێتە بەر ژیانی هاوسەری، بەڵام بەم دواییە جلی سپی بووكەكانیش وەكو زاوا بە رەشی دەركەوت، بیرۆكەكە لە دوای نمایشی جلوبەرگی كراسەكانی بووك لە شاری نیویۆرك دێت، كە چەندین كراسی بووك لە رەنگەكانی: سپی، سوور، شین، رەش لەوێدا بەرچاو كەوت، دیزاینەر (گۆلدبێرگ) پێی وایە رەنگی رەشی جلی بووك بە مۆدی كلاسیك و كاسۆلیك دێت، كە جاران لە سەدەی 16 و 17 دەپۆشرا، لە داهاتووشدا باو دەبێت كە خانمانی بووك جلی رەش بپۆشن، یەكێك لە نموونە دیارەكانی جلی رەشی بووك نمایشی خانەی جلوبەرگی ئەمریكی (دەیڤید بریداڵ)ـە، كە چەندین نموونەی جلی بووكێنی لە رەنگی رەش لە شوێنی نمایشەكانیدا داناوە، ئەوانەی ئەو كراسە داوا دەكەن زیاتر كەسانی ناودارن، یەكێك لەوانە (كورتنی كارداشیان)ی پێشكەشكار لە بەرنامەكەیدا پۆشیویەتی، كە وەك ئایكۆنێكی كاسۆلیكی هەژماری كردووە.

 

Top