باشترین نیشانشكێنی لە كوردستان

باشترین نیشانشكێنی لە كوردستان

 سیروان شەهیدخدر یەكێكە لە بەشداربووانی خولەكانی پۆلیسی هەرێمی كوردستان، كە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی خولی یەكی پۆلیس بە دەست هێناوە بە باشترین تەقەكەری نیشانشكێن (رمایە)، كە یەكێكە لە بەهرەبەرزەكانی پلەی سەربازی و پۆلیس، تاوەكو نیشانە شكێنێكی پلە یەك بێت و هەموو هەدەفێكی تەواوی بهێنێت، سیروان شەهیدخدر لەم بارەیەوە دەڵێت: «تەمەنم ٢٣ ساڵە بڕوانامەی بەكالۆریۆسم هەیە لە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی، دوای ئەوەی پەیوەندیم بە ریزەكانی پۆلیسی هەرێمی كوردستانەوە كرد و بەشداریی خولەكانم كرد، توانیم پلەی باشترین تەقەكەر (رمایە) لە خولەكەدا بەدەست بهێنم، حەز و توانام بۆ خولەكە بە خواستی خۆم بوو، هەوڵم دا كە لە كاتی رمایەدا گوێڕایەڵی راهێنەرانم بم، بەمەش توانیم ئەو ئاستە بەدەست بهێنم، لەم خولە بەرەو پێشچونی زیاترم بە خۆە بینیوە، زیاتر لە چەكی كلاشینكۆف ak47 و دەمانچەدا ئەو ئاستەم وەرگرت و، بۆ نیشانەشكێنی ١٠٠ تا ٢٠٠ مەتر كێشەم نییە لە بپێكانی ئامانجەكەم، بەشداریی هیچ خول و راهێنانێكی تایبەتم نەكردووە و، نشیشانەشكێنی حەز و ئارەزوی من بووم، بڕوام وا بوو كە بەهرەم هەیە لە بەكارهێنانی زانستییانەی چەك، كە داخلی دەورە بووم، توانیم ئەو بەهرەیەم نیشان بدەم و ببم بە نیشانە شكێن، هەركارێك بە حەزەوە بكرێت دڵیام سەركەوتنی گەورەی لە دوا دەبێت، بۆ نموونە لە مەخزەنێكی كلاشینكۆفدا لە 30 فیشەك دەتوانم زیاتر لە ٢٠ فیشەك لە ئامانج بدەم، دوای ماوەی ٤ مانگ مەشق و راهێنان، توانیم پلەی یەكەم بە دەست بهێنم لە خولی یەكی پۆلیسی هەولێر و، خەڵاتی باشترین تەقەكەری خولەكەم پێ بەخشرا».

Top