فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان: داوای هەڵوێستی جدی لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکه‌ين

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان: داوای هەڵوێستی جدی لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکه‌ين

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بۆردومانەکەی دوێنێی سنووری زاخۆ راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای هەڵوێستی جدی لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکات.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەداخەوە،بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا ژمارەیەک گەشتیاری شارەکانی دیکەی عێراق شەهیدبوون و ژمارەیەکیش بریندار،ئەم ڕووداوە سەرکۆنەو شەرمەزار دەکەین و نیگەرانی قوڵی ئەم ڕووداوەین".

فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بە ئەوەش داوە "ئەم ڕووداوە یەکەمینجار نییەو بابەتێکە زۆرجار دووبارە دەبێتەوە،هۆکارەکەش ئه‌و ئاگری شەڕەیە کە پەکەکەو تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەیکەن،چەندین جاریش داوامان لەهەردوولا کردووە ئەم شەڕە لە خەڵک و خاکی کوردستان دوربخەنەوەو ڕێزی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگرن".

جەختیش دەکاتەوە "حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت ئەم ڕووداوانە بەجدی وەربگرن و هەڵوێستی جدییان هەبێت،بەتایبەت حکوومەتی عێراقی بەرپرسە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری سنوورەکانی عێراق".

Top