ســەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

ســەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق كرد و جه‌ختیان له‌ بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی فەڕەنسا و حكوومەتی هەرێمى كوردستان كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/7/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازە تاوتوێ كران.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی شنگال و گوزەرانی ئاوارەكان و پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكان لەمەڕ ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان خرانەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەپێدان بە دوایین گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆك ماكڕۆن، جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی فەڕەنسا و حكوومەتی هەرێمى كوردستان كرایەوە.

Top