نەخش و نیگاری نینۆك لە مێژوودا

نەخش و نیگاری نینۆك لە مێژوودا

 نینۆك چێكردن لە سەردەمی ئێستادا زیاتر لە نێو خانماندا باوە، هەرچەندە لە سەدەی 16هەمدا پیاوان پێڵاوی پاژنەبەرزیان لەپێ دەكرد و نینۆكەكانیان بۆ جوانی چاك دەكرد و دەڕازندەوە. لە سەردەمی شا لویسی 16هەمین شای فەرەنسادا كە خۆی داهێنەری پێڵاوی پاژنەبەرز و درێژكردنی نینۆك بووە، تەنانەت بەر لەو مێژووەدا لە سەردەمی مۆمیا و فیرعەونەكانی میسردا گرنگی بە رازاندنەوەی نینۆكەكان دراوە، بەو پێیەی كە ئەو كاتە كەرەستەیەك نەبووە بۆ نینۆككردن و قرتاندنی، بۆیە ئەوانیش لە بری ئەوە، وێنە و نەخشی جۆراوجۆریان لەسەر كێشاوە، جاران جوانكاری و ماكیاژ و پێڵاوی بەرز بۆ هەردوو رەگەز بوو، دواتر بە هۆی سەرقاڵیی پیاوان بە شەڕ و جەنگ و كاروباری رۆژانەوە، لە جوانكاریدا پاشەكشەیان كردووە و مەیدانەكەیان بۆ خانمان جێهێشتووە، وەك لە سەردەمی ئەمڕۆدا كە چەندین جۆرە نەخش و نیگاری نینۆك هەن، جگە لە رەنگەكان، نەخشونیگاریش لەسەر نینۆكەكان دەبێنرێن.

Top